ترەمپ: گفتوگۆ لەگەڵ ئێران بەردەوامە و ئەمە “دوایین دەرفەت”یانە

بینەر: (1.6K)

ئەمڕۆ دووشەم سێی ئابی 2026، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا دووپاتی کردەوە کە گفتوگۆکان لەگەڵ ئێران بەردەوامن و بە “دوایین دەرفەت”ی تاران بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی باش ناوی برد. ترەمپ هەروەها ڕای گەیاند، کە سبەی گەرووی هورمز بەتەواوی دەکرێتەوە و دووپاتی کردەوە کە ئێران ناتوانێت هیچ باجێک لەو گەرووەدا بسەپێنێت.

لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا، ترەمپ ڕای گەیاند، ململانێیەکمان لەگەڵ ئێران هەیە و کارەکان بە شێوەیەکی زۆر باش بەڕێوە دەچن. هەروەها دووپاتی کردەوە، “گفتوگۆکان لەگەڵ ئێران بەردەوامن و ئێرانییەکانیش نکوڵییان لەوە نەکردووە.

ناوبراو گوتیشی، ئێمە ئێستە لەگەڵ ئێرانییەکان قسە دەکەین لەسەر داوای خۆیان و ئەمە دوایین دەرفەتیانە. هەروەها ئاماژەی بەوە دا، ئەمە دوایین دەرفەتی ئێرانە بۆ گەیشتن بە بەڵگەنامەیەکی باش.

ترەمپ ئاشکرای کرد، گفتوگۆکان لەسەر داوای ئێران و بە پشتیوانیی سعودیە و ئیمارات و قەتەر و وڵاتانی تر بەڕێوە دەچن، و لایەنی ئێرانیی بە دژبەیەک تۆمەتبار کرد و گوتی، ئێرانییەکان هەندێک جار نکوڵی لە ئەنجامدانی گفتوگۆ دەکەن، سەرەڕای ئەوەی کە سەعاتانێکی درێژ لە گفتوگۆدا بەسەر دەبەن.

سەبارەت بە دۆسیەی ئەتۆمی، سەرۆکی ئەمەریکا دووپاتی کردەوە، قۆناغی دووەم بریتی دەبێت لە داماڵینی ئێران لە هەر توانایەکی ئەتۆمی و هەرگیز هەڵوێستی خۆمم لەوبارەیەوە نەگۆڕیوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *