بینەر:
(1.4K)
میدیایه‌كی ئه‌مه‌ریكی بڵاوی كرده‌وه، كه دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌باره‌ی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئێران و لێكه‌وته‌كانی بۆ سه‌ر ناوچه‌كه به ته‌له‌فۆن گفتوگۆی له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی كورد له عێراق ڕۆژی یه‌كشه‌می ڕابردوو كردووه.
سێ سه‌رچاوه‌ی ئاگه‌دار به پێگه‌ی “ئه‌كسیۆس”ی ئه‌مه‌ریكییان ڕاگه‌یاندووه، كه دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ڕۆژی یه‌كشه‌می ڕابردوو له ڕێی ته‌له‌فۆنه‌وه پێوه‌ندی به سه‌ركرده‌كانی كورد له عێراق كردووه و تاوتوێی شه‌ڕی دژ به ئێرانی له‌گه‌ڵ كردوون.
به گوێره‌ی زانیارییه بڵاوكراوه‌كان، تره‌مپ پێوه‌ندی به سه‌رۆك بارزانی و بافڵ تاڵه‌بانی كردووه و هیچ ورده‌كاری و زانیارییه‌كی تریش له‌باره‌ی ناوه‌رۆكی پێوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه تا ئێسته ئاشكرا نه‌كراوه.















Leave a Reply