سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئاشكرای كرد، ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێران له لێواری هه‌ره‌سدایه، دوای ئه‌وه‌ی تاران وه‌ڵامی پێشنیازه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكای دایه‌وه بۆ كۆتایهێنان به جه‌نگ و وه‌ڵامه‌كه‌یشی به دڵی ئه‌مه‌ریكا نه‌بوو و تا ئێسته‌یش له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك دۆسیه هه‌ردوولا بۆچوونه‌كانیان زۆر دووره له یه‌كتره‌وه.
تره‌مپ هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كرد، كه وه‌ڵامه‌كه‌ی ئێران جۆرێك له هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر درێژه‌دان به ئاگربه‌ست كه له حه‌وتی نیسان/ئه‌پریله‌وه ده‌ستی پێ كردووه.
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا پێشتریش چه‌ندان جار هه‌ڕه‌شه‌ی كۆتاییهاتنی ئاگربه‌ستی ڕاگه‌یاندووه، به‌ڵام ڕوون نییه كه ئه‌مجاره ڕژده یان هه‌ر مانۆرێكی تره بۆ ڕازیكردنی ئێران تا سازشی گه‌وره له دانوستانه‌كان بكات.
له‌باره‌ی وه‌ڵامه‌كه‌ی ئێران بۆ ئه‌مه‌ریكا، دۆناڵد تره‌مپ گوتی، وه‌ڵامه‌كه‌ی ئێران ئه‌وه‌نده خراپ بوو، كه ته‌نانه‌ت تا كۆتاییش نه‌مخوێنده‌وه.
















Leave a Reply