بۆرمانكردنی ئۆكراینا له‌لایه‌ن ڕووسیاوه‌ پێنج كوژراو و 20 برینداری لێ كه‌وته‌وه‌

بینەر: (930)

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌م ڕووسیا به‌ مووشه‌كی بالیستیك كییڤی پایته‌خت و چه‌ندان گه‌وره‌ شاری تری ئۆكراینای بۆردمان كرد، ئه‌نجامه‌كه‌یشی ئه‌وه‌ی تا ئێسته‌ ڕاگه‌یه‌نراوه‌، جیا له‌ زیانی مادی، پێنج كوژراو و 20 برینداری لێ كه‌وتووه‌ته‌وه‌.

ئیڤان ڤیدۆرۆڤ حاكمی سه‌ربازی هه‌رێمی سه‌په‌رۆشیای ئۆكراینا گوتی، دامه‌زراوه‌ پیشه‌سازییه‌كان و ژێرخانی شاره‌كه‌ ڕووبه‌ڕووی بۆردمان بووه‌ته‌وه‌، به‌وهۆیه‌وه‌ پێنج كه‌س تا ئێسته‌ كوژران و 20ی تریش بریندارن.

هاوكات له‌ كییڤی پایته‌ختی ئۆكراینا ڕاپۆرت و زانیارییه‌كان دووپات له‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌، كه‌ كه‌سێك له‌ ئه‌نجامی بۆردمانه‌كان برینداربووه‌، سه‌رۆكی شاره‌وانی كییڤیش گوتی، ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌ی زۆر گه‌وره‌ له‌ شاره‌كه‌ بیستراوه‌ و داوای له‌ خه‌ڵكی كرد كه‌ له‌ په‌ناگه‌ ئارامه‌كان بمێننه‌وه‌.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *