وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئه‌مڕۆ سێشه‌م ئاشكرای كرد، كه فه‌رمانی ده‌ركردووه به كشانه‌وه‌ی سه‌رجه‌م كارمه‌نده نا سه‌ره‌كییه‌كان و ماڵباته‌كانیان له به‌حرێن و ئوردن، ڕۆژێك پێش ئێسته‌یش به‌هه‌مانشێوه فه‌رمانی به كشانه‌وه‌ی كارمه‌نده نا سه‌ره‌كییه‌كان له عێراق كرد.
بۆ گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی ته‌ناهی و سه‌لامه‌تی كارمه‌ندان به‌هۆی بۆردمانه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سه‌ر بنكه و باڵوێزخانه و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی واشنتن ئه‌و فه‌رمانه‌ی ده‌ركردووه.
له پۆستێكدا له ئه‌كاونتی فه‌رمی خۆی له تۆڕی ئێكس وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا نووسیویه‌تی، ده‌ستی به پێدانی ڕێنمایی تایبه‌ت به ده‌رچوون له به‌حرێن و ئوردن كردووه، تا فه‌رمانی كشانه‌وه‌ی كارمه‌نده حكوومییه نا سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ماڵباته‌كانیان له‌و دوو وڵاته بكرێت.
ئه‌و فه‌رمانه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه له كاتێكدایه كه دوێنێ دووشه‌م به‌هه‌مانشێوه فه‌رمانی ده‌ركرد كه كارمه‌نده حكوومییه نا سه‌ره‌كییه‌كان به په‌له و به‌هۆكاری ناجێگیری دۆخی ته‌ناهی عێراق جێبهێڵن.















Leave a Reply