چوار كەس ژنێك دەكوژن

بینەر: (137)

پۆلیسی هەولێر روونكردنەوە لەسەر كوژرانی ژنێك دەدات و رای دەگەیەنێت، چوار كەس لەسەر ئەو تاوانە گیراون.

ئەمڕۆ پێنجشەم 29ـی تشرینی یەكەم، لە روونكردنەوەیەكی پۆلیسی هەولێردا هاتووە، دوێنێ‌ ئاگادار كراینەوە بەبوونی تەرمێكی ئافرەت لە گوندی (شێخ توراب)، دەستبەجێ تیمەكانمان لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بەشی پۆلیسی هەریر گەیشتنە شوێنی رووداو.

ئاماژە بەوەش كراوە، دوای لێكۆڵینەوە توانرا چوار تۆمەتبار بە ناوەكانی (ح، س، ا)، (م، ح، س)، (م، ح، س) و (ا، ر، ك) بگرن.

پۆلیس دەڵێت، ئێستە تۆمەتباران پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوەتەوە، لە چوارچێوەی ڕێكارە یاساییەكاندا مامەڵەیان لەگەڵ دەكرێت و یاسا سەروەر دەبێت.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *