بینەر:
(120)
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی كوردستان رای گەیاند، ژمارەی ناونووسینی هاووڵاتییان بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەجی ئەمساڵ 45 هەزار داواكاریی تێپەڕاندووە و پێنجی ئاب دوا مۆڵەت دەبێت بۆ ناونووسین.
ئەمڕۆ شەموو یەكی ئاب، كاروان ستوونی گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێمی كوردستان، ئاشكرای كرد كە تا ئەمڕۆ، زیاتر لە 45 هەزار داواكاری لە لایەن هاووڵاتییانەوە لە سەرجەم پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆكانەوە بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەج تۆمار كراون.
روونیشی كردەوە كۆتا وادە بۆ وەرگرتنی داواكاریی هاووڵاتییان، رۆژی چوارشەمە پێنجی ئابی 2026، سەعات 12ـی شەو دەبێت.
21ـی تەمووزی 2026، ناونووسینی ئەلیكترۆنی بۆ حاجییان بۆ ساڵانی 2027 و 2028 كرایەوە و ماوەی 15 رۆژ بەردەوام دەبێت.
كلیك لێرە بكەن بۆ ناوتۆماركردن.
















Leave a Reply