پزیشكیان: بێدەنگ نابین و مل كەچ ناكەین

بینەر: (1.4K)

دوای پشتگوێخستنی ئێران بۆ داواكارییەكانی ئەمەریكا لە سێیەم گەڕی دانوستانەكانی جنێڤ لە هەفتەی رابردوون بەیانی شەمووی رابردوو ئیسرائیل و ئەمەریكا دەستیان بە هێرشێكی فرەوانی سەربازی بۆ سەر ئێران كرد و گورزێكی گەورەیان لێ وەشاند، سەرۆكی ئێران دووپاتی كردەوە كە ئەوان بێدەنگ نابن و بەرانبەر بەو تاوانانەی دەكرێت مل كەچ ناكەن.

مەسعوود پزیشكیان سەرۆكی ئێران، كە كەسایەتییەكی تەكنۆكرات و میانڕەوە، لە پۆستێك لە تۆڕی ئێكس نووسیویەتی، كردنەئامانجی نەخۆشخانەكان لە ئێران كردنەئامانجی ژیانە، هێرشكردنە سەر قوتابخانەكان لێدانە لە دواڕۆژی نەتەوەیەك، بۆیە كردنەئامانجی نەخۆش و منداڵان پێشێلكردنێكی زەقی بەها مرۆییەكانە، پێویستە تەواوی دنیا سەركۆنەی بكات، لە پاڵ نەتەوە بریندارەكەم دەوەستم و ئێران بێدەنگ نابێت و ملكەچی ئەو تاوانانە نابێت.

دوای ئەو گورزە گەورەی شەمووی رابردوو بە ئێران كەوت و عەلی خامنەیی رابەری باڵای ئێران و پۆلێك لە فەرماندە باڵاكانی سوپای پاسداران لە لایەن فڕۆكە جەنگییەكانی ئیسرائیل و ئەمەریكا كوژران و هێرشێكی چڕ بۆ سەر وێستگە ئەتۆمی و مووشەكی و سەربازییەكانی ئێران بەردەوامە، ئەمڕۆ دووشەم دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا دووپاتی كردەوە كە بەمنزیكانە گورزە گەورەكە بە ئێران دەكەوێت.

ئەمڕۆ دووشەم ترەمپ لە لێدوانێكی بۆ كەناڵی “سی ئێن ئێن”، رای گەیاند، ئێمە زۆر نزیكین گورزێكی گەورە لە ئێران بوەشێنین، هەڵمەتە سەربازییەكە بە باشی بەڕێوە دەچێت، بەڵام شەپۆلە گەورەكە هێشتا دەستی پێ نەكردووە و بەمنزیكانە دەبێت، ئێمە نامانەوێ هەڵمەتەكە درێژە بكێشێت، پێمان وابوو چوار هەفتە دەخایەنێت، بەڵام خەریكە خێراتر بەڕێوە دەچێت، ئێستەش دەمانەوێ ئێرانییەكان لە ماڵەوە بمێننەوە و دۆخی ئێران سەلامەت نییە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *