ڕۆژنامه‌ی فاینه‌نشاڵ تایمزی به‌ریتانی بڵاوی كرده‌وه، كه ناكۆكی و گرژی له نێوان سكۆت بێسنتی وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا و راچێل ریڤز وه‌زیری گه‌نجینه‌ی به‌ریتانیا دروست بووه، دوای ئه‌وه‌ی وه‌زیره‌كه‌ی به‌ریتانیا ڕه‌خنه‌ی له هێرشی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر ئێران گرتووه.
فاینه‌نشاڵ تایمز له زاری سه‌رچاوه‌كانه‌وه بڵاوی كردووه‌ته‌وه، مانگی ڕابردوو دوای دیداری بێسنت و ریڤز، وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا سه‌رزه‌نشتی توندی وه‌زیره‌كه‌ی به‌ریتانیای كردووه، دوای ئه‌وه‌ی وه‌زیری گه‌نجینه‌ی به‌ریتانیا ڕه‌خنه‌ی له ئۆپراسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا دژی ئێران گرتووه و به ئامانجی جه‌نگی ناڕوون و شاراوه وه‌سفی كردووه.
له به‌رانبه‌ر سهرزهنشتهكانی وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا، راچێل ریڤز وه‌زیری گه‌نجینه‌ی به‌ریتانیا به تووڕه‌ییه‌وه وه‌ڵامی داوه‌ته‌وه و گوتویه‌تی، كه ئه‌و بۆ ئه‌مه‌ریكا كار ناكات.
به‌رپرسێكی به‌ریتانی بۆ ڕۆژنامه‌كه ده‌ڵێ، وه‌زیری گه‌نجینه‌ی له‌نده‌ن زۆر به ڕوون و ڕاشكاوی هه‌ڵه و مه‌ترسییه‌كانی جه‌نگ له دژی ئێران و باجی بۆ سه‌ر ئابووری دنیا خستووه‌ته‌ڕوو.
















Leave a Reply