هێڵی ئاسمانیی هۆڵەندا گەشتەكانی لەگەڵ ئیسرائیل وەستاند

بینەر: (857)

هێڵی ئاسمانی شاهانەی هۆڵەندا ئاشكرای كرد، سەرجەم گەشتی فڕۆكەكانی بۆ ئیسرائیل لە یەكشەمی داهاتووەوە دەوەستێنێت، لەبارەی هۆكارەكەیشی ئاماژەی داوە كە گەشتەكان لە ڕووی بازرگانی و كارپێكردنەوە ناتوانن بەردەوام بن، بەڵام هاوكاتە لەگەڵ گرژییەكان و مەترسیی سەرهەڵدانی شەڕ لە نێوان واشنتن و ئێران.

ڕۆژنامەی “یەدیعۆت ئەحرەنۆت”ی ئیسرائیلی بڵاوی كردەوە، هێڵی ئاسمانی شاهانەی هۆڵەندا لە یەكی ئادار/مارسەوە، گەشتی ڕاستەوخۆی فڕۆكەكانی لە نێوان فڕۆكەخانەی ئەمستردام و تەلئەبیب دەوەستێنێت و لەبارەی هۆكارەكەیشی ڕوونی كردووەتەوە، لە ڕووی بازرگانی و كارپێكردنەوە لەو قۆناغە گەشتەكانی بەردەوامی پێ نادات، ئەوانەیشی كە بلیتی گەشتكردنیان بڕیوە، پێویستە بەدواداچوون و پێوەندیی بكەن، بۆ ئەوەی بژارەی گۆڕینی كات و وادەی گەشتەكانیان بۆ دابنرێت، یان پارەكانیان بۆ بگێڕدرێتەوە.

ئاماژەی بەوەیش داوە، بەردەوام دەبن لە چاودێریی پێشهاتەكان و دووبارە چاو بە بڕیارەكە دەخشێننەوە بە ڕوانین لە بڕیار و دۆخی ناوچەكە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *