دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ لە پەیامێكدا داوای لە وڵاتانی فڕەنسا و ژاپۆن و كۆریای باشوور و بەریتانیا كرد كە كەشتی سەربازیی خۆیان ڕەوانەی كەنداو بكەن، بۆ پاراستن و هێشتنەوەی گەرووی هورمز بە كراوەیی، ئەو وڵاتانە وەڵامی ترەمپیان دایەوە و بۆچوونی جیاجیایان لەوبارەیەوە هەیە.
سەرەتا ژاپۆن لە وەڵامی داواكەی ترەمپ ئاماژەی دا، كە تۆكیۆ هیچ كەشتییەكی جەنگی بۆ دەستەبەركردنی سەلامەتیی گەرووی هورمز نانێرێت، تۆكیۆ بڕیاری خۆی بەخۆی دەدات و كەشتی نانێری تەنیا بەوەی ترەمپ داوای كردووە.
سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دەرەوەی ژاپۆن لەوبارەیەوە گوتی، وڵاتەكەمان ڕووبەڕووی بڕیاری قورس دەبێتەوە لەبارەی بڵاوەپێكردنی هەر هێزێكی بەرگری لەخۆكردن، پێویستی بە هەڵسەنگاندنی شەرعیی ورد هەیە لەبارەی ئەو هێرش و هەڵمەتانەی ئەمەریكا و ئیسرائیل دژی ئێران ئەنجامی دەدەن.
لەلایەكی ترەوە نووسینگەی سەرۆك كۆماری سەرۆكایەتیی كۆریای باشوور بڵاوی كردەوە، ئەو داوایەی سەرۆكی ئەمەریكا بۆ هاوپەیمانەكانی بە وردی تاوتوێ دەكەین، تا كەشتی جەنگی بۆ پاراستنی گەرووی هورمز لە هێرشەكانی ئێران بنێرین.
لە بەشێكی ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە، لەگەڵ ئەمەریكا بەردەوام دەبین لە پێوەندی و گفتوگۆ لەبارەی ئەو پرسە و دوای تاوتوێكردنەوە و لێكۆڵینەوەكردن لەسەری بڕیاری خۆمان لەبارەی ناردنی كەشتی سەربازی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
هاوكات چاوەڕوان ناكرێ كە چین پێشوازی لەو داوایەی ترەمپ بكات، بگرە پەكین لە هەوڵی بەردەوامدایە كە بە تەواوی جەنگەكە بوەستێنێت، نەك ببێتە هۆكارێك كە درێژە بە جەنگەكە بدات، لەلایەكی ترەوە بەریتانیایش چەندان جار لە زاری كیەر ستارمەر سەرۆك وەزیرانی ئەو وڵاتە ڕەتی كردووەتەوە كە لەندەن ببێت بە بەشێك لەو شەڕە، ئامادە نەبووە،= هاوشێوەی هێرشكردن بۆ سەر عێراق ببێت بە هاوبەشی ئەمەریكا.
















Leave a Reply