نێوانیان چەند مەترێكە.. گوتاری هەینی لە 12 مزگەوتی كۆیە راگیرا

بینەر: (154)

ئەوقافی كۆیە بڕیاریدا بە راگرتنی گوتاری هەینی لە 12 مزگەوتی شارەكە، بیانوویش بۆ بڕیارەكە بەهۆی زۆری ژمارەی مزگەوتەكان و نزیكییانە لە یەكتر.

عەبدوڵا مەلا ئەنوەر بەڕێوەبەری ئەوقافی كۆیە ئاماژەی بۆ ئەوە كرد، لە كۆیە لە 31 مزگەوت گوتاری ڕۆژی هەینی دەدرێت، ئەو ژمارەیە پێچەوانەی ڕێنوێنییە شەرعییەكانە، نزیكی مزگەوتەكانیش لە یەك وایكردوە ڕۆژانی هەینی دەنگی مەلاكان تێكەڵ بێت.

ئەوقاف دەڵێ‌، لە كۆیە جگە لە مزگەوت كە وتاری لێ دەدرێت، هەندێك لەمزگەوتەكان نێوانیان تەنیا 100 مەترە، وەك مزگەوتی حاجی مەغدید حەیدەری و مزگەوتی كانی بسكان، لەنێوان ئەم دوو مزگەوتە مزگەوتی كوێخا مەمەند هەیە، هەریەك لەو مزگەوتانە چەند مەترێك لەیەك دورن.

دووپاتی لەوە كردەوە دوای دوو هەفتەی تر هەڵسەنگاندن دەكەینەوە، ئەگەر ژمارەی نوێژخوێنان لە ڕۆژی هەینی لەو 21 مزگەوتە بەشی نەكرد بەپێی شوێن، ژمارەی مزگەوتەكان زیاد دەكەنەوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *