نیویۆرك تایمز: كه‌شتی فڕۆكه‌هه‌ڵگری جیراڵد فۆرد 30 سه‌عات ئاگری تێبه‌ربووه‌

بینەر: (1.3K)

ڕۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزی ئه‌مه‌ریكی له‌ زاری ده‌ریاوان و به‌رپرسانی سه‌ر كه‌شتی فڕۆكه‌هه‌ڵگری ئه‌مه‌ریكی یو ئێس ئێس جیراڵد ئاڕ فۆرد بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌، كه‌ له‌ ژووری شۆردنی جلوبه‌گری سه‌رنیشنانی كه‌شتییه‌كه‌ هه‌فته‌ی ڕابردوو ئاگرێكی گه‌وره‌ كه‌وته‌وه‌ و ماوه‌ی 30 سه‌ات به‌رده‌وامی هه‌بوو و ده‌یان سه‌رنشینی كه‌شتییه‌كه‌یشی تووشی پشوو ته‌نگی و كێشه‌ی ته‌ندروستی كرده‌وه‌.

له‌ ڕاپۆرته‌كه‌ی نیویۆرك تایمز هاتووه‌، هه‌فته‌ی ڕابردوو هێزی ده‌ریایی ئه‌مه‌ریكا ئاشكرای كرد كه‌ ئاگر له‌سه‌ر گه‌وره‌ترین كه‌شتی فڕۆكه‌هه‌ڵگری ئه‌مه‌ریكی كه‌وتووه‌ته‌وه‌ و دووپاتی كرده‌وه‌ كه‌ دۆخه‌كه‌ له‌ ژێر كۆنتڕۆڵه‌ و ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌یش پێوه‌ندی به‌ هێرشی دوژمن بۆ سه‌ر كه‌شتییه‌كه‌ نییه‌ و دوو له‌ ده‌ریاوانان به‌ سووكی له‌ ئه‌نجامی ئاگره‌كه‌ برینداربوون.

له‌سه‌ر كه‌شتی فڕۆكه‌هه‌ڵگری جیراڵد ئاڕ فۆرد زیاتر له‌ 100 هه‌زار تۆن كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی بوونی هه‌یه‌ و ئێسته‌یش له‌ ئاوه‌كانی ده‌ریای سوور بۆ بۆردمانكردنی ئێران و به‌شداربوون له‌ جه‌نگ دژی ئێران جێگیر بووه‌.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *