دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو مووشه‌كێكی سه‌رچاوه نه‌زانراو به‌ر كه‌شتییه‌ك له گه‌رووی هورمز به دیاریكراویش له كه‌ناراوه‌كانی عومان كه‌وت، تا ئێسته‌یش هیچ زانیارییه‌ك له‌باره‌ی ئه‌و زیانانه‌ی پێی گه‌یشتووه، بڵاو نه‌كراونه‌ته‌وه.
ده‌سته‌ی ئۆپراسیۆنه بازرگانییه‌كانی هێزی ده‌ریایی به‌ریتانیا بڵاوی كرده‌وه، كه‌شتییه‌ك بێ ئه‌وه‌ی ناوه‌كه‌ی بڵێ، ئاگه‌داری كردووینه‌ته‌وه كه مووشه‌كێكی نه‌ناسراوی به‌ر كه‌وتووه و ڕووداوه‌كه‌یش له دووری 20 میل له باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی شاری خه‌سبی سوڵتاننشینی عومان ڕووی داوه.
هێرشكردنه سه‌ر ئه‌و كه‌شتییه به مووشه‌ك له گه‌رووی هورمز له كاتێكدایه دوێنێ دووشه‌م دۆناڵد تره‌مپ هه‌ڕه‌شه‌ی توندی له ئێران كرد و دووپاتی كرده‌وه، كه تا سبه‌ی مۆڵه‌تیان له‌به‌رده‌مه، بۆ ئه‌وه‌ی گه‌رووی هورمز بكه‌نه‌وه، به پێچه‌وانه‌وه ڕووبه‌رووی هێرشێكی زۆر فره‌وان ده‌بنه‌وه.
تره‌مپ بۆ ڕۆژنامه‌وانان گوتی، دانوستانه‌كانی ئێسته به‌رده‌وامن و ئه‌وه دوا ده‌رفه‌ته بۆ ئه‌وه‌ی واژووی ڕێككه‌وتنێكی باش بكه‌ن.
















Leave a Reply