مقاوەمەی عێراقی لە 24 سەعاتدا 24 هێرشی سەربازیی ئەنجام داوە

بینەر: (856)

ئەمڕۆ یەکشەم 15ی ئاداری 2026، مقاوەمەی عێراقی ڕای گەیاند کە لە ماوەی 24 سەعاتی ڕابردوودا 24 ئۆپەراسیۆنی سەربازییان ئەنجام داوە.

لە بەیاننامەیەکدا مقاوەمەی عێراقی ئاماژەی بەوە داوە کە لە ئۆپەراسیۆنەکانیاندا، بنکەکانی ئەوەی بە “دوژمن” وەسفی کردووە لە ناو عێراق و ناوچەکە کردووەتە ئامانج.

هەروەها ئاماژەی بەوە کردووە کە لەم ئۆپەراسیۆنانەدا دەیان فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەکیان بەکار هێناوە، و دووپاتی کردەوە کە ئۆپەراسیۆنەکانیان دژی ئامانجە دوژمنکارییەکان بەردەوام دەبێت.

جێگەی باسە، لە 28ی شوباتی ڕابردوو، ئەمەریکا و ئیسرائیل زنجیرەیەک هێرشیان کردە سەر ئامانجەکان لە ناو ئێران، لە ناویاندا تارانی پایتەخت، کە بووە هۆی زیانێکی گەورە و کەوتنەوەی قوربانیی مەدەنی، سەرباری کوژرانی عەلی خامنەیی ڕێبەری ئێران و ژمارەیەک لە فەرماندەکانی سوپای پاسداران و سوپای وڵاتەکە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *