لە سەروبەندی راگەیاندنی سزا ئابوورییەكان.. قالیباف گاڵتە بە درووشمەكەی ترەمپ دەكات

بینەر: (811)

بڕیارە ئەمڕۆ سزا ئابوورییە نوێكانی ئەمەریكا بەسەر ئێران بێتە راگەیاندن و بەرپرسانی ئێران زۆر نیگەرانن، ئەمڕۆ محەمەد باقر قالیباف سەرۆكی ئەنجوومەنی شورای ئێران رەحنەی توند ئاراستەی ئیدارەی ئەمەریكا دەكات و گاڵتە بە درووشمەكەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی دەكات بەوەی جارێكی تر ئەمەریكا برسی دەكات.

قالیباف لە پۆستێك لە تۆڕی ئێكس گاڵتە بە درووشمەكەی ترەمپ بەوەی با جارێكی ئەمەریكا مەزن بكەینەوە و نووسیویەتی، با ئەمەریكا برسی بكەینەوە، ئەو دەڵێت، ناكرێ دۆڕان لەپشت قسەی بریقەدار بشارییەوە، ئێستە رۆژانە 47 ملیۆن هاوولاتیی ئەمەریكی رووبەڕووی برسیەتی دەبنەوە.

ئەمڕۆ دووشەم ترەمپ لە پۆستێك لە ترووس سۆشیال نووسیویەتی، خەریكە ئێران بە تەواوەتی دەڕووخێت، ئەوە لەوكاتەی وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریكا خۆی بۆ راگەیاندن و ئاشكراكردنی سزا توندەكانی واشنتن بەسەر تاران ئامادە دەكات، كە دەبێتە ماەیەی دابڕانی زیاتری ئێران لە رووی ئابووری و بازرگانییەوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *