بینەر:
(821)
عەلی لاریجانی سكرتێری گشتیی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران رای گەیاند، كەسانێك هەن دەیانەوێ رووداوی 11ی سێپتێمبەر دووبارە بكەنەوە و دواتر ئێرانی پێ تۆمەتبار بكەن.
ئەمڕۆ یەكشەم 15ی ئادار، ئاژانسی تەسنیمی ئێران پەیامێكی عەلی لاریجانی بڵاو كردووەتەوە و تێیدا دەڵێ، “بیستوومە كەسانێك لە شانەكەی ئیپستن پیلانیان داناوە بۆ ئەوەی رووداوێكی هاوشێوەی رووداوەكانی 11ی سپێتێمبەر ئەنجام بدەن و ئێران پێ تۆمەتبار بكەن”.
لاریجانی دەڵێ، “بنەماكانی ئێران دژی ئەو پلانە تیرۆریستییە و هیچ شەڕێكمان لەگەڵ گەلی ئەمەریكادا نییە”.
رووداوی 11ی سێپتێمبەر بە یەكێك لە كارەساتەكانی مێژوویی ئەمەریكا دادەنرێت كە فڕۆكەكان خۆیان بە باڵەخانە بەرزەكان، یەكێك لەوان باڵەخانەی بازرگانی جیهانی بوو كێشا. بە هەزاران كەس بوونە قوربانی.
















Leave a Reply