٣٩ ساڵ به‌رله ئێستادا چرایه‌كی رووناكی كوردستان كوژایه‌وه، یه‌كێك له‌سه‌ركرده ههرهكاریگهرهكانی بزووتنه‌وه‌ی رزگاری خوازی كوردستان، ئه‌ویش ئیدریس بارزانی بوو، گیانی سپارد، سەرۆک بارزانی لە وەسفیدا دەڵێت: (مرۆڤێکی زۆر گەورە بوو، گەورەیییەکەشی لە تێگەیشتوویی و پێگەیشتوویییەکەیەوە سەرچاوەی گرتبوو)، كاك ئیدریس هه‌وێنی ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیانی سیاسی بوو، بناغه‌دانه‌ری به‌ره‌ی كوردستانی بوو، رۆلێکی گەورەی هەبووە لە قۆناغەکانی خەباتی رزگاری گەلی کوردستان، و رووبه‌رووبونه‌وه‌ی داگیركه‌ران، كاك ئیدریس به‌یاوه‌ری سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، رۆڵی به‌هێزیان هه‌بوو له گفتووگۆ و دانوسانه‌كانی رێككه‌وتنامه‌ی ١١ ئازاری ١٩٧٠ کە مافه‌كانی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانییه‌كانی گه‌لی كوردستان به‌ده‌ستهاتن له‌و رێككه‌وتن.
له‌ژیانی تایبه‌تی خۆیدا سه‌ركرده‌ی خۆشه‌ویست ئیدریس بارزانی، زۆر ناسۆرو چه‌رمه‌سه‌ری بینووه کاتێک ته‌مه‌نى گه‌يشته دوو ساڵ، مسته‌فا بارزانى باوكى، روويكرده رۆژهه‌ڵاتى كوردستان و به مه‌به‌ستى پشتيوانيكردن له جوڵانه‌وه‌ى كورد و كۆمارى كوردستان له مهاباد ده‌ستی به خه‌بات كرد دوای هاتنه‌وه‌ی شای ئێرانیش بارزانی نه‌مر چوه‌ته یه‌كێتی سۆڤیه‌ت له‌و دابرانه زۆره‌دا كاك ئیدریس له ته‌مه‌نى شه‌ش ساڵيدا، له شارى كه‌ربه‌لا چووه به‌ر خوێندن و تا رووخانى ده‌سه‌ڵاتى پادشايى له عێراق و هاتنهسهركارى دەسەڵاتی كۆماری به سەرۆکایەتی عه‌بدولكه‌ريم قاسم له ١٩٥٨، ئيدريس بارزانى له ديدارى باوكى بێبه‌ش بوو، به‌ڵام له‌و ساڵه‌دا مسته‌فا بارزانى و ياوهرانى له سۆڤيه‌ت گه‌ڕانه‌وه و دواى دابڕانێكى زۆر، ماڵباتهكهيان به‌يه‌ك شادبوونه‌وه.
كاك ئیدریس یه‌كێك له‌و سه‌رده‌سته پێشمه‌رگه قارهمانانهبوو كه هاوشانی مسته‌فا بارزانی نه‌مر له دواى گه‌ڕانه‌وه‌ى له يه‌كێتى سۆڤيه‌ت و سه‌رهه‌ڵدانى شۆڕشى ئه‌يلوول له 1961ـدا، كه په‌يوه‌نديان به ريزى شۆڕشه‌وه كرد و له‌ته‌مه‌نێكی كه‌مه‌وه بوه‌ته پێشمه‌رگه كاك ئیدریس جگه له‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌یه‌كی قاره‌مان و گیان به‌خت بووه له‌هه‌مان كاتدا كادیرێكی زیره‌ك و لێهاتوو بووه له‌مانگی حوزهیرانی١٩٧٠ له كۆنگره‌ی هه‌شته‌می پارتی بۆ یه‌كه‌م جار كرايه ئه‌ندامى كۆميته‌ى ناوه‌ندى پارتى ديموكراتى كوردستان.
ژیاانی سیاسی كاك ئیدریس زیاتر پێشكه‌وت و رۆڵی گرنگی بینی له‌وه‌ی لهگفتووگۆی ئاشتی نێوان شۆرش و رژێمی ئه‌و كاته‌ی عێراق، له‌ده‌سته‌ی شاندی دانوسانكاربوون له‌گه‌ڵ سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، و ئازاریانهو زیره‌كانه توانیان قۆناغی گرنگ له گفتووگۆ له‌گه‌ڵ عێراق ببڕن، ئه‌وه‌ش به‌مه‌به‌ستی به‌دیهێنانی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان، به‌هه‌وڵ و لێهاتوانهیان به‌سه‌رپه‌رشتی ژه‌نه‌راڵ بارزانی نه‌مر كوردستان له مافی ئۆتۆنۆمی و به‌ده‌ستهێنانی رێككه‌وتنی چوار ساڵی پڕخۆشی و بوژانه‌وه له‌گه‌ڵ عێراق گه‌یشتنه رێككه‌وتن كه له‌م دانوسانانه رۆڵی كاك ئیدریس له بڕواپێهێنانی لایه‌نی به‌رانبه‌ر به مافه‌كانی گه‌لی كوردستان قه‌د له‌بیر ناكرێت.
یه‌كێك له خه‌سڵه‌ته‌كانی كاك ئیدریس، دووربینی بۆ سیاسه‌ت و لێهاتوانه بۆ پێشهاته‌كان و هێمنی له بڕیاردان بوو، بۆیه له‌سه‌روبه‌ندی نسكۆی شۆرشی ئهیلوول، كاك ئیدریس بهیاروهری سه‌رۆك بارزانی هه‌وڵه‌كانیان به‌گه‌رخست بۆ دووباره بونیاتدانهوهی ژێرخانی سیاسی و حزبی پارتی دیموكراتی كوردستان و هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه له‌كۆتایی ساڵی ١٩٨٦ بناغه‌ی به‌ره‌ی كوردستانی دانرا و له مانگی حوزه‌یرانی ١٩٨٨ به‌ره‌ی كوردستانی راگه‌یه‌نرا، كاك ئیدریس هه‌ندێك تایبه‌تمه‌ندی جیاوازی هه‌بوو، وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كی كاریگه‌ر له‌شوێن و كاتی خۆی بریاری ده‌دات ئه‌ندازیاری ئاشته‌وایی بوو یه‌كێك له كه‌سایه‌تییه دیاره‌كانی به‌ره‌ی به‌رهه‌ڵستكاری عێراق بوو له كۆنگره‌ی ئۆپۆزسیۆنی عێراقیش كه له‌تاران سازكرا ده‌ستپێشخه‌ری بۆ يه‌كخستنى تواناى به‌رهه‌ڵستكاران بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى رژێمى به‌عس خسته‌ڕوو.
به‌داخه‌وه كاك ئیدریس لە رۆژی ٣١ى کانوونی دووەمی ١٩٧٨، به هۆى نه‌خۆشييه‌كى كتوپڕه‌وه كۆچى دواييكرد،دواى راپه‌ڕينى ئازارى ١٩٩١ و رزگاركردنى به‌شێكى زۆرى خاكى كوردستان، له 6ـى تشرينى يه‌كه‌می ١٩٩٣ ته‌رمى هه‌ريه‌ك له مسته‌فا بارزانى، رابه‌رى بزووتنه‌وه‌ى نه‌ته‌وه‌يى و ئيدريس بارزانى، سه‌ركرده‌ى ديارى بزووتنه‌وه‌ى رزگاريخوازى كوردستان له رۆژهه‌ڵاتى كوردستانه‌وه به مه‌راسيمى جه‌ماوه‌رى به‌رفراوان هێندرانه‌وه هه‌رێمى كوردستان و له شوێنى له‌دايكبوونيان و له ناوچه‌ى بارزان بە خاك سپێردران.
سه‌رۆك بارزانی له وه‌سفی كاك ئیدریس، له به‌رگی چواره‌می کتێبی “بارزانی و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد – شۆڕشی گوڵان”، ده‌نووسێت: کەسێکی لەخۆبوردوو و خاکی بوو، لێبووردە بوو و بیری لە تۆڵەکردنەوە نەدەکردەوە، زۆر جار خەڵکی ئاسایی و هەژاری بە ئەندامێکی خێزانەکەی دەزانی، هەستکردن بە کەموکورتیی لای بەرانبەر دەڕەواندەوە، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی کاک ئیدریس جێی خۆی لە دڵی خەڵک و هەموو چین و توێژەکاندا بکاتەوە و بە پشتوپەنا و فریادڕەسی خۆیانی بزانن”.














Leave a Reply