تا ئێستە كاردانەوەكان لەبارەی راپۆرتی میدیاكانی ئیسرائیل و ئەمەریكا لەبارەی بوونی پێگەیەكی نهێنیی سەربازیی ئیسرائیلی لە بیابانی رۆژئاوای عێراق بەردەوامە، مستەفا كازمی سەرۆك وەەزیرانی پێشووی عێراق ئاماژە بۆ مەترسیداریی هەواڵەكان لەوبارەوە دەكات، بەوەی دروستیی راپۆرتەكان واتە بوونی دزەكردنێكی مەترسیداری تەناهی پێوەندیدار بە سەروەریی عێراق.
بەپێی بەیاننامەیەكی نووسینگەكەی، كازمی دەڵێت، ئەگەر راپۆرتەكانی باسی بوونی سەربازگەكە دەكەن دروستیان بێتە سەلماندن، پێویست دەكات راستیی ئەو بابەتە بە عێراقییەكان بگوترێت و بەرپرسیارەتییەكەی دیاری بكرێت، چونكە ناكرێ دەوڵەتێك دروشمی سەروەری و پاراستنی ئاسایش بەرز بكاتەوە تووشی رووداوی كتوپڕی بەو قەبارەیە لەسەر خاكەكەی ببێتەوە.
روونی كردەوە، بەڕێوەبردنی دەوڵەت لەسەر سەركەوتنی میدیایی بنیات نایەت، بەڵكو پێویست بە كۆنترۆڵێكی كردەنیی خاك و بڕیاردان وەك دەوڵەت دەكات، پاراستنی عێراق لە رێگەی گوتاری سیاسی نابێت، بەڵكو لە رێگەی بنیاتنانی دەوڵەتێكی بە توانایە لە سەپاندنی دەسەڵاتی لەسەر تەواوی خاكەكەی و كۆنترۆڵكردنی چەك بە یاسا و رێگرتن لە بوونی وڵات بە گۆڕەپانێك بۆ یەكلاكردنەوەی ناكۆكییەكانی ناوچەكە و دنیا.
















Leave a Reply