بینەر:
(1.6K)
ئەمڕۆ دووشەم 11ی ئایاری 2026، محەمەد باقر قاليباف سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، لە پەیامێکی تونددا هۆشداریی دایە ئەمەریکا و دووپاتی کردەوە کە هێزە چەکدارەکانی وڵاتەکەی لە ئامادەباشیی تەواودان بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر جۆرە هێرشێك.
قاليباف لە پۆستێکدا لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە پلاتفۆرمی “ئێکس” نووسیویەتی، هێزە چەکدارەکانمان لەوپەڕی ئامادەباشیدان بۆ پێشکەشکردنی وەڵامێکی شایستە بە هەر جۆرە دوژمنکاری و دەستدرێژییەک.
لە بەشێکی تری پەیامەکەیدا کە بەڕوونی وەک وەڵامێک بۆ هەڕەشەکانی ئەم دوایییەی ئەمەریکا دەبینرێت، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ئاماژەی بەوە داوە کە، ستراتیجیی هەڵە و بڕیاری هەڵە، هەمیشە دەبنە هۆی دەرەنجامی هەڵە — هەموو جیهانیش پێشتر لەمە تێگەیشتوون.
















Leave a Reply