فالح فه‌یاز، سه‌رۆكى ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى راى گه‌یاند، عێراق خۆى بۆ وه‌رگرتنى حه‌وت هه‌زار تیرۆریستى گیراوى داعش ئاماده كردووه و له باشوورى عێراق شوێنى بۆ تەرخان كردوون. دووپاتیشى ده‌كاته‌وه، ئه‌مه به‌رپرسیارێتى له‌سه‌ر ئه‌ستۆى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى لا نادات.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 26ى كانوونى دووه‌م، فالح فه‌یاز به رۆژنامه‌نووسانى راگه‌یاند، گواستنه‌وه‌ى تیرۆریستانى داعش له گرتووخانه‌كانى سووریاوه بۆ عێراق، پلانى بۆ دارێژراوه و شوێنیان له باشوورى عێراق بۆ ته‌رخان كراوه. گوتیشی، “پرۆسه‌ى گواستنه‌وه‌یان به‌گوێره‌ى پلانێكى ته‌ناهى و یاسایى ورد ده‌بێت بۆ چه‌ندان سه‌نته‌رى پارێزاو له باشوورى عێراق”.
فه‌یاز باسى له‌وه كرد، ئه‌و پرۆسه‌یه ئه‌ركێكى زۆر ده‌خاته سه‌ر عێراق، به‌ڵام ئه‌مه به‌رپرسیارێتى له ئه‌ستۆى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى لانادات و ده‌بێت له‌گه‌ڵ عێراق رووبه‌ڕووى ئه‌و مه‌ترسییه ببنه‌وه.
















Leave a Reply