بریكارى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق له‌گه‌ڵ باڵوێزى رووسیا له به‌غدا كۆبووه‌وه و په‌یامى ناڕه‌زایى به رووسیا دا، له‌وه‌ى گه‌نجانى عێراق ده‌خاته ریزه‌كانى سوپاى رووسیا و دووپاتیشى كرده‌وه، به‌گوێره‌ى یاساكانى عێراق هه‌ر یه‌كێك له عێراقییه‌كان به‌شدارى شه‌ڕى وڵاتان بكات تاوانباره.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 26ى كانوونى دووه‌م، محه‌مه‌د حوسێن به‌حرولعلوم بریكارى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق بۆ پێوه‌ندى دووقۆڵى له به‌غدا له‌گه‌ڵ ئیلبرۆس كوتراشیڤ باڵوێزى رووسیا له‌عێراق كۆبووه‌وه و جیا له هه‌ڵسه‌نگاندنى پێوه‌ندى نێوان عێراق و رووسیا، دووپاتى كرده‌وه عێراق هه‌ر هه‌وڵێك ره‌ت ده‌كاته‌وه كه گه‌نجانى عێراق ده‌خاته ریزى سوپاى رووسیا یان هه‌ر سوپایه‌كى تر.
گوتیشى، “عێراق به بایه‌خه‌وه سه‌یرى ئه‌و دۆسیه ده‌كات، یاساى عێراقیش هه‌ر كه‌سێك به تاوانبار ده‌زانێت كه به‌شدارى شه‌ڕى وڵاتان بكات و سزاى ده‌دات”.
















Leave a Reply