گوته‌بێژی حكوومه‌تی عێراق ئاشكرای كرد، كه هیچ پاشه‌كشه‌یه‌ك له چه‌كداماڵینی میلیشیاكان نییه و ئێسته دانوستانیان له‌گه‌ڵ ده‌كرێ و چاوه‌ڕوان ده‌كرێ به‌ر له 30ی ئهیلوول/سێپتیمبه‌ر زۆرینه‌ی ڕه‌های میلیشیاكان له‌گه‌ڵ حكوومه‌ت بگه‌ن به ڕێككه‌وتن و چه‌كه‌كانیان ڕاده‌ست بكه‌ن.
حه‌یده‌ر عه‌بوودی گوته‌بێژی حكوومه‌تی عێراق له چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی عه‌ره‌بییه گوتی، كارنامه‌ی حكوومه‌ت به ڕوونی ئاماژه‌ی به كۆكردنه‌وه‌ی چه‌ك له ده‌ستی ده‌وڵه‌ت و جێبه‌جێكردنی یاسا داوه، وه‌كچۆن سه‌رۆك وه‌زیران له‌میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی له واشنتن دووپاتی لێ كرده‌وه، بۆیه هۆی هه‌ڵگرتنی چه‌ك له‌لایه‌ن گرووپه میلیشیاكانه‌وه له 30ی ئهیلوول/سێپتێمبه‌ر كۆتایی دێ و پێویسته پرۆسه‌ی كۆكردنه‌وه‌ی چه‌كیش له ده‌ستی ده‌وڵه‌ت كۆتایی بێت.
زیاتر گوتی، كۆكردنه‌وه‌ی چه‌ك له ده‌ستی ده‌وڵه‌ت گه‌ڕانه‌وه‌یه‌كی سروشتی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت و ده‌ستووره، ده‌سه‌ڵات ده‌بێ بۆ ده‌وڵه‌ت و دامه‌زراوه‌كانی بێت به ته‌نیا، ڕه‌تی ده‌كه‌ینه‌وه هیچ جۆره لێكگه‌یشتنێك له‌باره‌ی له‌به‌رچاو نه‌گرتنی هه‌ر گرووپێكی میلیشیاكان له پرسی كۆكردنه‌وه‌ی چه‌ك له ده‌ستی ده‌وڵه‌ت كرا بێت.
عه‌بوودی گوتی، حكوومه‌ت ئێسته گفتوگۆی ئه‌رێنی له‌گه‌ڵ گرووپه میلیشیاكان ئه‌نجام ده‌دات، تا میكانیزمێك بۆ جێبه‌جێكردنی چه‌كداماڵینی میلیشیاكان ڕێك بخرێت و گه‌یشتنه ڕێككه‌وتنیش له‌سه‌ر ئه‌و پرسه و جێبه‌جێكردنی به‌ر له 30ی ئهیلوول/سێتپێمبهر ده‌بێت.
















Leave a Reply