بینەر:
(403)
شێروان حەیدەر ئەندامی پێشتری پەرلەمانی كوردستان و وەزیری پێشتری داد كۆچی دوایی كرد.
ئەمڕۆ یەكشەم سێی ئایار، شێروان حەیدەری ئەندامی پێشتری پەرلەمانی كوردستان و وەزیری پێشتری داد كۆچی دوایی كرد.
ناوی تەواوی شێروان ناسیح عەبدوڵایە، كەسایەتییەكی سیاسی و یاسایی ناسراوی هەرێمی كوردستانە، چەندان پۆستی باڵای لە حكوومەت و پەرلەماندا هەبووە.
شێروان حەیدەری وەزیری پێشووی دادی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بووە، هەروەها ئەندامی خولی دووەمی پەرلەمانی كوردستان بووە لەسەر لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان.
بڕوانامەی یاسای هەبوو و پارێزەر بووە، پێشتر وەك نەقیبی پارێزەرانی كوردستان و سەرۆكی یەكێتیی مافپەروەرانی كوردستان كاری كردووە.
شێروان حەیدەری لە دایكبووی ساڵی 1945ـی شاری هەولێر، ئەمڕۆ سێی ئایاری 2026 لە شاری هەولێر لە تەمەنی 81 ساڵی كۆچی دوایی كرد.
















Leave a Reply