سەرچاوەكان: دوای تەقینەوەكەی تاجی تانكەكانی عێراق بێ تەقەمەنی ماونەتەوە

بینەر: (939)

لە سەرەتای ئەم مانگەدا تەقینەوەیەك لە جبەخانەیەكی گەورەی سەربازگەی تاجی لە باكوری بەغدا رووی دا، راپۆرتێك ئاماژە دەكات كە رووداوەكە بەهۆی هێرشی درۆنێكەوە بووە و بەهۆی تەقینەوەكەش زیانێكی گەورە بەر جبەخانەكە كەوتووە، كە تەقەمەنیی تانك و زریپۆشەكانی سوپای عێراقی لەخۆ گرتووە، كە سەر بە فرقەی نۆی زریپۆشی بووە و بڕێكی زۆری تەقەمەنیی زریپۆش و تانكە ئەبرامزەكانی ئەمەریكی لەناو چووە.

لەوكاتەی عێراق رای گەیاند كە تەقینەوەكە بەهۆی بەرزیی پلەكانی گەرما بووە، چەند سەرچاوەیەك ئاماژە دەكەن كە لێكۆڵەرەوەكان لەو رووداوە پێیان وایە بەر لە تەقینەوەكە، كە جبەخانەیەكی سەر بە فرقەی نۆی زریپۆشیی سوپای عێراقی كردووەتە ئامانج و بەو هۆیەوە بڕێكی زۆری تەقەمەنیی زریپۆش و تانكە ئەبرامزەكانی عێراق لەناو چووە، درۆنێك بە ئاسمانی سەربازگەكە فڕیوە.

دوو ئەفسەری عێراقی گوتیان، لێكۆڵەرەوەكان سەیری میمۆریی كامێرا گەرمییەكانی سەربازگەكەیان كردووە و دەركەوتووە كە بەر لە تەقینەوەی جبەخانەكە، تەنێكی هەڵفڕیوو لە باشووری سەبازگەكە هاتووە، یەكێك لەو ئەفسەرانە دەڵێت، بەهۆی رووداوەكەوە زۆرینەی تەقەمەنیی تایبەت بە تانكەكانمان لەدەست داوە، ئێستە فرقەی نۆی زریپۆشی هیچ ئەمبارێكی تەقەمەنی، تەنانەت یەك گولەشی نییە، جیا لەوەی لەناو تانكەكان ماوە، ئەفسەرێكی تری هەواڵگری دووپاتی كردەوە كە جبەخانەكە بە درۆنێك كراوەتە ئامانج.

بەرپرسێكی هەواڵگری ئاماژە دەكات كە لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی كە گرووپێكی چەكدار لە شوێنێك لە باشووری بەغدا درۆنێكی بە ئاراستەی سەربازگەی تاجی هەڵداوە، كە ئاماژەیە بۆ هەوڵێكی زۆری میلیشیاكانی داماڵینی چەك رەت دەكەنەوە، بۆ لاوازكردنی توانا سەربازییەكانی سوپا، وەك هەنگاوێكی پێشوەختە بۆ ئەگەری رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ هێزە تەناهییە عێراقییەكان.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *