تۆڕی سی ئێن ئێنی ئه‌مه‌ریكی بڵاوی كرده‌وه، كه دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا تاوتوێ ڕژدی ده‌ستكردنه‌وه به ئۆپراسیۆنێكی سه‌ربازی گه‌وره له دژی ئێران ده‌كات، دوای ئه‌وه‌ی تاران پێشنیازه‌كانی ئه‌مه‌ریكای ڕه‌ت كرده‌وه و دانوستانه‌كان سڕبوون و پێشڤه‌چوون به‌خۆیانه‌وه نابینن.
ئه‌و تۆڕه هه‌واڵییه ئه‌مه‌ریكییه له زاری سه‌رچاوه‌ی تایبه‌ته‌وه بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كه تره‌مپ چیتر ئارام ناگرێ به‌رانبه‌ر به مانه‌وه‌ی گه‌رووی هورمز به داخراوی و له‌و بڕوایه‌دایه كه كاریگه‌ری دابه‌شبوونی سه‌ركردایه‌تی ئێران ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و وڵاته سازشی گه‌وره بۆ ئه‌مه‌ریكا له گفتوگۆكان بكات، به‌ڵام ئه‌مه به‌وشێوه‌یه ده‌رنه‌چوو، كه واشنتن پلانی بۆ داناوه.
سه‌رچاوه‌كه دووپات له‌وه‌یش ده‌كاته‌وه، كه وه‌ڵامی ئێران بۆ پێشنیازه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ كۆتاییهێنان له جه‌نگ هانی به‌رپرسانی حكوومه‌تی تره‌مپی دا، پرسیارێك ڕووبه‌ڕووی خۆیان بكه‌نه‌وه، چی بكه‌ین ئه‌گه‌ر ئێران ئاماده‌بێ هه‌ڵوێستی دانوستانی ڕژد وه‌ربگرێ و سازش نه‌كات؟.
















Leave a Reply