هاوكات لەگەڵ نزیكبوونەوەی دوا وادەی كشانەوەی هێزە سەربازییەكانی ئەمەریكا و هاوپەیمانان لە عێراق و دەست پێكردنی هەڵمەتی داماڵینی چەك، عێراق دەچێتە ناو دۆخێكی نائاسایی تەناهییەوە، ئەمڕۆ بەرپرسێكی حەشدی شەعبی لە بەغدا گیرا، دواتر رادەستی ئاسایشی حەشد كرایەوە، هاوكات بڕیارە لایەنگرانی حەشدی شەعبی لە بەغدا خۆپێشاندان ساز بكەن، ئەوەش وای كرد كە هێزە تەناهییەكان خۆیان ساز بدەن.
بەپێی سەرچاوەیەك لە نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەمەوە لە دەرەوازەكانی ناوچەی سەوزی بەغدا، كە تەواوی بارەگەكانی حكوومەت و پەرلەمان و نێردە دیپلۆماسییەكانی لەخۆ گرتووە، رێوشوێنی توندی تەناهی وەرگیراوە، ئەوە هاوكات لەگەڵ رادەستكردنی سەركردەیەك و چەند ئەندامێكی گیراوی حەشدی شەعبی بۆ ئاسایشی حەشد و ئەو خۆپێشاندانەی بڕیارە ئەمڕۆ لایەنگرانی حەشد لە نزیك دەروازەی ناوچەی سەوز لە پردی هەڵواسراو سازی بكەن.
بەیانی ئەمڕۆ هێزە تەناهییەكانی عێراق ئەبو جەعفەر، كە سەركردەیەكی حەشدی شەعبییە لەگەڵ سێ كارمەندی حەشد لە ماڵەكەی لە رۆژهەڵاتی بەغدا گیرا، هەر ئەمڕۆ ئەوان رادەستی ئاسایشی حەشد كرانەوە.
















Leave a Reply