“رادەستنەكردنی چەكی میلیشیاكان عێراق بەرەو شەڕی ناوخۆیی دەبات”

بینەر: (63)

بڕیارە لە كۆتایی مانگی ئەیلوولی داهاتوو تەواوی هێزە بیانییەكان لە عێراق پاشەكشە بكەن، هاوكات هەر ئەو وادەیەش بۆ داماڵینی چەكی میلیشیاكان دیاری كراوە، كە زۆرینەیان دانانی چەك رەت دەكەنەوە، بەرپرسێكی پێشووی ئەمەریكی رەتكردنەوەی میلیشیاكان بۆ دانانی چەك بە رێگەیەك دادەنێت كە عێراق بەرەو شەڕی ناوخۆیی دەبات.

دێڤید دیس رۆچز بەرپرسێكی پێشوو لە وەزارەتی بەرگریی ئەمەریكا دەڵێت، دیاریكردنی 30ی ئەیلوولی داهاتوو لە لایەن حكومەتی عێراق بۆ رادەستكردنی چەكی میلیشیاكان، هەنگاوێكی ئەرێنییە، بەڵام وەك هەر وا بووە، بەرگرییەك بۆ ئەو هەنگاوە لە لایەن ئەو لایەنانە دروست دەبێت كە فەرمان لە ئێران وەردەگرن، ئەگەری شەڕ و رووبەڕووبوونەوەش هەیە، بۆیە پرسیارەكە ئەوەیە ئاخۆ دەوڵەتی عێراق بە راستی ئامادەیە بۆ رووبەڕووبوونەوە و شەڕی میلیشیاكانی ئێران، یان بابەتەكە بە سازشكردن و بەشەرعیدانانی دۆخەكە كۆتایی دێت، كە قبووڵ نەكراوە.

روونی كردەوە، پوختەكە ئەوەیە كە عێراق دەوڵەتێكی خاوەن سەروەریی تەواوەتی نییە، پێ ناچێت بۆ رووبەڕووبوونەوەی دوژمنە ناوخۆییەكانی بۆ تەواوكردنی سەروەرییەكەی ئامادە بێت، بۆیە لە سایەی بوونی هەژموونێكی زاڵی ئێرانی بە رووپۆشێكی تەنگەوە لە شپرزەیی بەردەوامە، سەرەڕای ئەوەی رەنگە ئەو دۆخە لە رووسی سیاسییەوە لە بەغدا قبووڵكراو بێت، بەڵام بەس نییە بۆ لابردنی كۆتە نێودەوڵەتییەكانی سەر حەواڵەی بانكی و هیتریش لە ئامرازەكانی تاران بۆ خۆدزینەوەی لە سزاكانی ئەمەریكا و نێودەوڵەتی، بەتایبەتی لە سایەی داتەپینی ئابووریی ئێران.

رۆچز دووپاتی كردەوە كە ئەگەر میلیشیاكان دانانی چەكەكانیان رەت بكەنەوە، عێراق وەك دەوڵەتێكی سەروەریی ناتەواو بەردەوام دەبێت، یان رووبەڕووی قۆناغێك لە شەڕی ناوخۆیی لە دژی میلیشیاكانی ئێران دەبێتەوە، بۆیە بژارەی سێیەم نییە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *