دروشم لەسەر شاشەکان و خۆفرۆشتن لە زیندان … چیرۆکی ڕایلە ئۆدینگا

بینەر: (1.2K)

مێژووی سیاسیی جیهان پڕیەتی لە نموونەی ئەو سەرکردە ساختانەی کە بە دروشمی بریقەدار و پۆپۆلیستی خۆیان دەکردە پاڵەوانی خەڵک، بەڵام هەرکە ڕووبەڕووی زیندان یان سزای یاسایی دەبوونەوە، دەستبەجێ ئۆپۆزسیۆنبوون و دەنگی خەڵکیان بە ئازادی و بەرژەوەندیی کەسیی خۆیان دەگۆڕییەوە. ڕایلە ئۆدینگا لە کینیا، یەکێکە لەو نموونە ئابڕووبەرانەی کە سەلماندی ڕێککەوتنی ژێربەژێر لەژێر سێبەری زینداندا، تەنیا خیانەتکردنە لە متمانەی خەڵک.

١. دروستکردنی وەهمی پاڵەوانایەتی:

ڕایلە ئۆدینگا بازرگانێکی سیاسی بوو کە زۆر بەباشی دەیزانی چۆن یاری بە هەستی خەڵکی هەژار و تووڕە بکات. بۆ چەندان ساڵ بە دروشمی دژایەتیکردنی دەسەڵات و بنبڕکردنی گەندەڵی، ملیۆنان کەسی لە دەوری خۆی کۆ کردەوە. لە هەڵبژاردنەکانی ٢٠١٧دا، کاتێک ئەنجامەکانی دۆڕاند، خەڵکی هان دا بڕژێنە سەر شەقامەکان، بەهۆیەوە دەیان گەنج کوژران و سەدان کەسیش گیران، بەڵام ئەو باکی نەبوو، چونکە ئامانجی تەنیا گەیشتن بوو بە دەسەڵات.

٢. کاتێک مەترسیی زیندان یەخەی پێ گرت:

بۆ زیاتر ورووژاندنی سۆزی خەڵک، لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٨دا ئۆدینگا شانۆگەرییەکی ڕێک خست و لەبەردەم جەماوەردا خۆی وەک “سەرۆکی گەل” ناساند. لێرەدا دەسەڵات بڕیاری دا کۆتایی بە یارییەکە بهێنێت؛ ڕاستەوخۆ دەستیان بە گرتنی سەرکردەکانی پارتەکەی کرد و فەرمانی گرتنیان بۆ خودی ئۆدینگا دەرکرد بە تۆمەتی “خیانەتی گەورە”، کە سزاکەی زیندانی هەتاهەتایی یان لەسێدارەدان بوو. کاتێک ئۆدینگا بینی ئیتر کاتی قسەی شاشەکان نەماوە و دەرگەی زیندان چاوەڕێیەتی، “ئازایەتییەکەی” لەپڕ بوو بە بڵقی سەر ئاو.

٣. سەودای ناو ژوورە تاریکەکان لەبری زیندان:

لە کاتێکدا لایەنگرەکانی لەسەر شەقامەکان قوربانییان دەدا و بەشێکیان لە زیندانەکاندا بوون، ئۆدینگا بەبێ ئاگاداریی خەڵک و تەنانەت هاوڕێکانیشی، بە نهێنی چووە کۆشکی سەرۆکایەتی و ڕێککەوتنی ژێربەژێری لەگەڵ (ئۆهۆرۆ کێنیاتا)ی سەرۆکی وڵات و دوژمنە سەرسەختەکەی کرد. لە ٩ی ئاداری ٢٠١٨، لەبەردەم کامێراکاندا تەوقەیان کرد و ئۆدینگا ڕای گەیاند کە ئیتر خەباتی ئۆپۆزسیۆن کۆتایی هاتووە.

٤. فرۆشتنی دەنگدەران بەرانبەر بە چی؟

ئۆدینگا لەپێناو ئەوەی نەچێتە زیندان و سامانەکەی لێ نەستێنرێتەوە، هەموو ئۆپۆزسیۆنی فرۆشت بەم مەرجانە:

دادخستنی تەواوی کەیسە یاساییەکانی خۆی و ڕزگاربوون لە مەترسیی زیندانیکردن.

وەرگرتنی پۆستێکی باڵای نێودەوڵەتی بە مووچە و بودجەیەکی خەیاڵییەوە.

دابینکردنی ژیانێکی شاهانە، پاسەوانی تایبەت و ئیمتیازاتی وەک سەرۆکێک بۆ خۆی و خێزانەکەی.

پەیامی پشت ئەم ڕووداوە:

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *