دوای ئه‌وه‌ی دۆنالد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ڕه‌خنه و سكاڵای له هه‌ڵبژاردن و ناردنه‌وه‌ی فۆڕمی ده‌نگدان له ڕێی پۆسته‌وه گرت و دووپاتی كرده‌وه كه ئه‌مه ڕێ بۆ ساخته‌كاری خۆش ده‌كات، دادگه‌ی باڵای فیدڕاڵی ئه‌مه‌ریكایش بڕیارێكی له به‌رژه‌وه‌ندی تره‌مپ ده‌ركرد، ته‌نیا ئه‌و فۆرمی ده‌نگدانانه‌ی له ڕۆژی هه‌ڵبژاردن ده‌گه‌ن، هه‌ژمار ناكرێن.
هه‌رچه‌نده ئه‌مه به ته‌واوی ئه‌وه نییه كه تره‌مپ ده‌یه‌ویست، به‌ڵام شاره‌زایان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه ئه‌وه سه‌ركه‌وتنێكی به‌شه‌كی تره‌مپه بۆ ڕێگرتن له پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمی ده‌نگدان و ناردنی له ڕێی پۆسته‌وه.
له بڕیاره‌كه‌ی دادگه‌ی باڵای فیدڕاڵی ئه‌مه‌ریكا هاتووه، بۆ پاراستنی دیوده‌ری هه‌ڵبژاردن، ئه‌و ڕێوشوێنانهمان به پێویست زانی، ئه‌ویش وردبوونه‌وه‌یه له بوونی مه‌رجه‌كانی ده‌نگدان له هه‌موو ده‌نگده‌ران و هه‌ژمار نه‌كردنی ده‌نگی ئه‌و فۆرمانه‌یه كه به پۆسته له ڕۆژی هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن.
















Leave a Reply