دادگا بڕیاری لەسەر كەیسی كوژرانی سێ‌ كەس لە بەنزینخانەكەی هەولێر دا

بینەر: (104)

دادگا ئەمڕۆ كەیسی بەنزینخانەكەی هەولێری یەكلا كردەوە، بڕیاری لەسەر كەسی تاوانبار دا كە دووجار لە سێدارەدان لەگەڵ بۆ تاهەتایە زیندانیكردن.

ئەمڕۆ چوارشەم 28ـی تشرینی یەكەم، رێژنە شوان توێژەری كۆمەڵایەتی، بە “وشە”ـی راگەیاند، كەیسی ئەو گەنجەی لە بەنزینخانەیەكی هەولێر سێ‌ كەسی كوشت، ئەمڕۆ بڕیاری كۆتایی لەسەر درا.

ئەو توێژەرە زیاتر گوتی، بەپێی بڕیاری دادگا، كەیسەكە دوای ساڵێك و دوو مانگ كۆتایی هات و رێڕەوی لێكۆڵینەوە كۆتایی هات.

زانا رۆستایی پارێزەری كوژراوەكان دەڵێت، بكوژەكەی رووداوەكەی بەنزینخانەی شێر، ئەمڕۆ سێ حوكمی بۆ دەرچوو، ئەوانیش دوو لە سێدارەدان و یەك گرتنی تاهەتایی.

ساڵی رابردوو لە مانگی ئاب، لە یەكێك لە بەنزینخانەكانی هەولێر لەسەر رژانی بەنزین و پارەنەدان، دەمەقاڵی لە نێوان دوو گەنجی نەتەوە عەرەب كە بە گەشت لە هەولێر بوون، لەگەڵ كارمەندی بەنزینخانەكە دروست بوو، لە ئەنجامدا كارمەندەكە دوو گەنجەكەی كوشت و هاووڵاتییەكی تری خەڵكی هەولێریش كە لە دوورەوە وەستا بوو، پێوەندیی بە بابەتەكەوە نەبوو، فیشەكی وێڵی بەركەوت و گیانی لە دەست دا.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *