جەنگیز چاندار: ئەو قسانەی بەناوی عەبدوڵا ئۆجەلانەوە دەكرێن لە ژێر فشاری توركیادایە و هیچ بەهایەكیان نییە

بینەر: (1.5K)

جەنگیز چاندار رای گەیاند، هەموو ئەو قسانەی بەناوی عەبدوڵا ئۆجەلانەوە دەكرێن، لە ژێر فشاردان و هیچ بەهایەكیان نییە. ئەوەشی گوتووە، توركیا بەدڵی خۆی ئەو كەسانە دیاری دەكات كە دەچنە ئیمراڵی.

جەنگیز چاندار پەرلەمانتاری پارتی یەكسانیی و دیموكراسیی گەلان- دەم پارتی ڕای گەیاند: پێشتر بەردەوام هێرش دەكرایەوە سەری كاتێك دەیگوت، هەرچییەك بەناوی عەبدوڵا ئۆجەلانەوە دەگوترێت لەلایەن شاندەكانەوە، لە ژێر فشاری حكوومەتی توركیا و دەزگای هەواڵگریی میت بووە و دەستكاری دەكرێت و بریتی نین لە بۆچوونی ئۆجەلان، بەڵام بۆ یەكەمجار ئاشكرا بووە كە دەوڵەتی تورك چۆن دەستكاریی قسەكانی ئۆجەلان دەكات.

چاندار گوتی، “پێشتر كە بڕیار بوو سڕی سورەیا ئۆندەر و پەروین بوڵدان سەردانی ڕۆژئاوا بكەن، تا باوەڕ بە هێزەكانی سووریای دیموكرات- هەسەدە بكەن بۆ چەكدادانان، گوترا ئەوە داواكاریی ئۆجەلانە، بەڵام بابەتەكە وانەبوو، ئەوكاتیش گوتی كە دەوڵەت ئەو دوو كەسەی سەپاندووە لە جێگەی هاوسەرۆكانی دەم پارتی، هەمووان هێرشیان كردە سەرم و ئێستە ئاشكرایە كە ڕاستییەكان چۆنن”.

لەبارەی دوایین سەردان بۆ ئیمراڵی كە كۆمسیۆنی ئاشتیی ئەنجامیان دا، چاندار گوتوویەتی، ئایا ئەنجامی تەواوەتی دیدارەكە چی بووە؟ چونكە دەوڵەت بەشێوەیەكی بەپەلە ناردنی، بەڵام بەهۆی ئەم ئابڕووبەرییەوە نەیانتوانی بیشارنەوە وەك ئەوەی دەیانویست، بۆیە وردەكارییەكانی كۆبوونەوەكەیان لە ئیمراڵی بە نیمچەنهێنی هێشتەوە.

چاندار لە بەشێكی تری قسەكانیدا گوتی: دەوڵەتی توركیا هیچ چارەیەكی تری نییە لەوەی یان دەستبەرداری پرۆسەكە ببێت، یان ئەوەتا دەبێت هەنگاوی گەورە و كاریگەر بنێت و گۆڕانكاریی بكات.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *