دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له نزیك وێستگه‌یه‌كی شه‌مه‌نده‌فه‌ر له ناوه‌ڕاستی مۆسكۆی پایته‌ختی ڕووسیا، پۆلیسێك كوژرا و دوو كه‌سی تریش برینداربوون. وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌و وڵاته‌یش پشتڕاستی ڕوودانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی كرده‌وه.
له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی فیدڕاڵی ڕووسیا بڵاوی كرده‌وه، كه ته‌قینه‌وه‌كه به نزیكه‌یی سه‌عات دوازده و پێنج خولهك واته له ناوه‌ڕاستی شه‌و له گۆڕه‌پانی ساڤۆلۆڤسكی بۆ شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كان ڕوویداوه.
ئاماژه‌ی داوه، كه‌سێك له ئۆتۆمبێلێكی پۆلیس كه دوو پۆلیسی تێدایه نزیك بووه‌ته‌وه، به‌ر له‌وه‌ی بۆمبه‌كه له نزیك ئۆتۆمبێله‌كه بته‌قێنێته‌وه و كه‌سه‌كه وه‌ك خۆكوژ بوو و هه‌ر له‌وێ ده‌سبه‌جێ كۆتایی به ژیانی هات، ده‌زگه به‌رپرسه‌كانی ته‌ناهیش ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد و چڕ بۆ دۆزینه‌وه‌ی زانیارییه‌كانی پشت ئه‌و كرده تیرۆریستییه كردووه.
ده‌سبه‌جێ ژماره‌یه‌كی زۆری هێزی ته‌ناهی له ناوچه‌كه بڵاوبوونه‌وه و شوێنه‌كه به ته‌واوی داخرا، تا ئێسته‌یش به ته‌واوی هیچ لایه‌نێك به‌رپرسیاریه‌تی خۆی له‌و كرده تیرۆریستییه له ناوه‌ڕاستی مۆسكۆی پایته‌ختی ڕووسیا ڕانه‌گه‌یاندووه.















Leave a Reply