سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئاشكرای كرد، كه یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئاست به‌رزی ئێران یان ده‌گوازرێته‌وه بۆ ئه‌مه‌ریكا یانیش له شوێنی خۆی له‌ناو ئێران له‌ناو ده‌برێت، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه ئه‌مه‌ریكا و ئێران زۆر نزیكبوونه‌ته‌وه له گه‌یشتنه ڕێككه‌وتن و كۆتایی هێنان به گرژی و ململانێكان.
دۆناڵد تره‌مپ له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی “تروس سۆشیال” نووسیویه‌تی، یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئێران ده‌سبه‌جێ ڕاده‌ستی ئه‌مه‌ریكا ده‌كرێ، یان له‌وێ له‌ناو ده‌برێت، ئه‌مه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نی ئێران و به ئاماده‌بوونی لیژنه‌یه‌كی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ناوكی ئه‌نجام ده‌درێت.
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ڕوونكردنه‌وه و زانیاری زیاتری له‌وباره‌وه نه‌خستووه‌ته ڕوو، ئه‌و قسانه‌یشی پێچه‌وانه‌ی هه‌وڵه‌كانی گه‌یشتنه ڕێككه‌وتن و دانوستانه‌كانه، چونكه ده‌یه‌وێ ڕوانینی ئه‌مه‌ریكا به‌سه‌ر دانوستانه‌كانی ئێسته بسه‌پێنێت.
















Leave a Reply