هەڵمەتی رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی لە عێراق بەردەوامە و رۆژانە چەند بەرپرسێكی تۆمەتبار بە گەندەڵی دەگیرێن یان لە پۆستەكانیان دوور دەخرێنەوە، دەستەی دەستپاكیی فیدراڵی ئاماژە بۆ دەرچوونی سزای گرتن بۆ بەرپرسێكی باڵای وەزارەتی كارەبا رادەگەیەنێت.
بەپێی بەیاننامەیەكی دەستەكە، سزای گرتنی شەش ساڵ و دانی 10 ملیۆن دۆلار وەك غەرامەی بۆ بەڕێوەبەری گشتیی بەرهەمهێنانی كارەبای فوراتی ناوەڕاست و كارمەندێكی بەڕێوەبەراتییەكە دەرچووە، ئەوەش دوای ساغبوونەوەی تۆمەتی وەرگرتنی بەرتیل لە بەرانبەر خەرجكردنی شایستەی دارایی كۆمپانیایەك بەسەریان، سزاكە لە لایەن دادگای ناوەندیی رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی دەركراوە، كە ئەو بەرپرسە و كارمەندێكی تر، كە چوارشەمی رابردوو دوای دەرچوونی فەرمانی گرتنیان لە دادگا گیران.
هاوكات لەگەڵ بەردەوامی هەڵمەتی رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی لە عێراق، لیژنەیەكی نێودەوڵەتی بۆ یارمەتیدانی حكوومەتی عێراق لە بەغدایە، سەرچاوەیەك ئاماژە دەكات كە بەم نزیكانە لیستێكی نوێی تۆمەتبارانی گەندەڵی ئامادە دەبێت، كە چەندان كەسایەتیی سیاسی و حكوومەتی لەخۆ گرتووە، ئێستە پێداچوونەوە بە چەند ناوێك دەكرێت كە دوو سەرۆك وەزیرانی پێشوو و ژمارەیەك پەرلەمانتاری ئێستە و پێشوو و بەرپرسی تری پلە جیاوازیان تیادایە.
















Leave a Reply