بینەر:
(1.1K)
بە پێنج درۆن هێرش كرایە سەر فڕۆكەخانەی بەغدا و لەلایەن سیستمی بەرگریی ئەمەریكا، هێرشەكە تێك شكێنرا.
ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەم 15ی ئادار، دەنگی چەند تەقینەوەیەكی بەهێز بەغدای هەژاند، سەرچاوەیەكی تەناهی بە ماڵپەڕی سۆمەریە نیوزی راگەیاند، دەنگی تەقینەوەكان بەهۆی تێكشكاندنی پێنج درۆن بوو، كە هێرشیان كردە سەر فڕۆكەخانەی بەغدا.
درۆنەكانیش لەلایەن سیستمی بەرگریی ئاسمانیی ئەمەریكاوە خراونەتە خوارەوە، بەگوێرەی زانیارییەكانی شەفەق نیوز لە هێرشەكەی ئێوارەی ئەمڕۆ چوار كەس لە هێزە عێراقییەكان بریندارن.
















Leave a Reply