ملیاردێرى به‌ناوبانگى ئه‌مه‌ریكى بێڵ گیتس هۆشدارى ده‌دات له‌وه‌ى له‌وانه‌یه تا كۆتایى ئه‌مساڵ ژماره‌ى ئه‌و منداڵانه‌ى له خوار ته‌مه‌ن پێنج ساڵ ده‌مرن بگاته چوار ملیۆن و 800 هه‌زار منداڵ، ئه‌مه‌یش به‌هۆى كه‌مبوونه‌وه‌ى هاوكارییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى پێنجى كانوونى یه‌كه‌م، ماڵپه‌ڕى سكاى نیوز بڵاوى كردووه‌ته‌وه، له‌لایه‌ن دامه‌زراوه‌ى بێڵ و میلیندا گتیسى خێرخوازى راپۆرتێك ئاماده‌كراوه و تێیدا پێشبینى ده‌كات ژماره‌ى ئه‌و منداڵانه‌ى به‌هۆى نه‌گه‌یشتنى هاوكارییه مرۆییه‌كان ده‌مرن بگاته چوار ملیۆن و 800 هه‌زار منداڵ.
ئه‌م ژماره‌یه‌یش له‌وانه‌یه گه‌وره‌ترین بێت له ماوه‌ى یه‌ك سه‌ده‌دا. ساڵى رابردوو 2024 گیتس پێشبینى كرد بوو، نزیكه‌ى چوار ملیۆن و 600 هه‌زار منداڵى خوار ته‌مه‌ن پێنج ساڵى مرد بن، به‌ڵام به‌گوێره‌ى ئه‌و راپۆرته‌ى ئێسته دامه‌زراوه‌كه ئاماده‌ى كردووه، 200 هه‌زارى زیاتره.
ئه‌مه‌یش به‌گوێره‌ى لێكدانه‌وه‌ى گیتس، هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كه‌ى بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه به رێژه‌ى 27% هاوكارییه مرۆییه‌كان له‌سه‌ر ئاستى دنیا كه‌مى كردووه، به تایبه‌تى دواى ئه‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا هاوكارییه مرۆییه‌كانى كه‌م كردووه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها هۆكارێكى تریش خراپى سیسته‌مى ته‌ندروستى هه‌ندێك وڵاته، له‌گه‌ڵ زیادبوونى قه‌رزى ده‌وڵه‌تان.
















Leave a Reply