چه‌ند به‌رپرسێكی باڵای ئه‌مه‌ریكا ئاشكرایان كرد، كه واشنتن نزیكه له ده‌ستكردنه‌وه به جه‌نگێكی فره‌وان دژی ئێران و بڕیاری كۆتاییش له ده‌ستی دۆنالد تره‌مپی سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكایه.
ئه‌گه‌ری ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی جه‌نگ له كاتێكدایه دوێنێ دووشه‌م له‌میانه‌ی هه‌وڵه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ كردنه‌وه‌ی گه‌رووی هورمز و ڕزگاركردنی كه‌شتییه گیرخواردووه‌كان، ئێران هێرشی كرده سه‌ر كه‌شتییه جه‌نگییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و به مووشه‌ك و درۆن ئیماراتیشی بۆردمان كرد.
به‌رپرسێكی باڵای ئه‌مه‌ریكا بۆ تۆڕی هه‌واڵی “فۆكس نیوز”ی وڵاته‌كه‌ی ئاشكرای كرد، ئێمه نزیكین له ده‌ستكردنه‌وه به ئۆپراسیۆنی فره‌وانی سه‌ربازی له دژی ئێران و له‌وانه‌یه له 24 سه‌عاتی داهاتوو ئه‌مه ڕوو بدات، دوای ئه‌وه‌ی ئێران په‌لاماری كه‌شتی ئه‌مه‌ریكی دا و هێرشی كرده سه‌ر ئیمارات.
زیاتر گوتی، بڕیاره‌كه بۆ سه‌رۆك تره‌مپ و سه‌ركردایه‌تی ئێسته‌ی ئێران ماوه‌ته‌وه، به‌وه‌ی كه ده‌ست به ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی ده‌كه‌نه‌وه یان نا، دووپاتی كرده‌وه كه تا ئێسته هیچ بڕیارێك له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه بۆ كۆتاییهێنان به جه‌نگ دژی ئێران نه‌دراوه و ئێسته هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌وپه‌ڕی ئاماده‌باشیدان و چه‌ك و جبه‌خانه‌ی پێویستیان بۆ ڕه‌وانه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كراوه.
تا ئێسته دۆخه‌كه ته‌مومژاوییه‌وه و هیچ ئه‌گه‌رێكی دڵنیاكه‌ره‌وه بوونی نییه، ئه‌مه‌یش دوای ئه‌وه دێ، كه ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل له 28ی شوبات/فێبرایه‌ر هێرشیان كرده سه‌ر ئێران و له هه‌شتی نیسان/ئه‌پریل ئاگربه‌ست له نێوان هه‌ردوولا ڕاگه‌یه‌نرا.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئه‌و به‌رپرسانه‌ی قسه‌یان بۆ فۆكس نیوز كردووه، ئێسته سوپای ئه‌مه‌ریكا له دۆخی به‌رگری له كهشتییهكاندایه له گه‌رووی هورمز و كه‌نداو و به‌رپرسێكی باڵای سه‌ربازی ده‌ڵێ، سه‌ركرده مه‌یدانییه‌كانی سوپا له ناوچه‌كه ته‌واوی ده‌سه‌ڵاتیان پێدراوه بۆ پاراستن و ده‌سته‌به‌ركردنی سه‌لامه‌تی هاتوچۆی كه‌شتییه بازرگانییه‌كان.
















Leave a Reply