باڵوێزانی یەكێتیی ئەوروپا لەگەڵ قاسم ئەعرەجی راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق كۆبوونەوە و لە كۆبوونەوەدا، سەركۆنەی ئەو هێرشانەیان كرد كە دەكرێتە سەر هەرێمی كوردستان.
ئەمڕۆ یەكشەم 15ی ئادار، باڵوێزانی یەكێتیی ئەوروپا لە عێراق لەگەڵ قاسم ئەعرەجی كۆبوونەوە و لە كۆبوونەوەكەدا دووپاتیان كردەوە، پێویستە عێراق نەكەوێتە شەڕی ئەمەریكا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران.
هەروەها لە كۆبوونەوەكەیان لەگەڵ ئەعرەجی، سەركۆنەی ئەو هێرشانەیان كردووە كە دەكرێتە سەر هەرێمی كوردستان و پێگە هەستیارەكانی عێراق. دووپاتیشی دەكەنەوە یەكێتیی ئەوروپا لایەنێك نییە لەو شەڕەی ئێستە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هەیە.
هەر لە كۆبوونەوەكەدا باس لە رێكاریی پاراستنی شاندە دیپلۆماسییەكان كراوە لە عێراقدا.
لە ماوەی رابردوودا میلیشیاكانی عێراق بەردەوام هێرشیان كردووەتە سەر هەرێمی كوردستان و شاندە دیپلۆماسییەكان، لە ماوەی رابردوودا بەرژەوەندیی هەریەكە لە فڕەنسا و ئیتاڵیا و ئیمارات لەلایەن ئێران و میلیشیاكانی كراونەتە ئامانج.
















Leave a Reply