بانگەوازێك بۆ خانمانی سنووری راپەڕین .. باندێكی مەترسیدار پەیدا بوون

بینەر: (95)

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین خەڵكی سنوورەكە لە بوونی باندێكی مەترسیدار بۆ خانمان ئاگەدار دەكاتەوە كە بەناوی نووسینگەی هاوسەرگیری كوڕ و كچان بەیەكتر دەناسێنن و داوای پارە دەكەن.

لە بانگەوازەكەدا هاتووە، هاووڵاتییانی سنوورەكەمان بە تایبەت خانمان ئاگەدار دەكەینەوە ماوەیەكە باندێك پەیدا بوون لە ڕێگەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و ئەكاونتی ساختە بەناوی نووسینگەی ڕێكخستنی هاوسەرگیری كوڕ و كچان بە یەكتری دەناسێنن دواتر ئەو كەسەی بە كچەكە ناسێندراوە داوای پارە لە كچەكە دەكات و دوای بەدەستهێنانی پارە و بەجێهێنانی مەبەستەكەی خۆی لایەنی بەرانبەر بلۆك دەكەن.

” بۆ نمونە ئەو كوڕەی خۆی بە كچەكە دەناسێنێ، كاتێك بەڵێنی هاوسەرگیری پێ دەدات بە بیانووی نەبوونی پارە بۆ گواستنەوە و شوێنی نیشتەجێبوون داوا لە كچەكە دەكات پارەی بۆ بنێرێ تا ئامادەكاری پرۆسەی هاوسەرگیری پێ بكات، كاتێك بە جارێك یان بە قۆناغ پارەكەی بۆ دەنێرێت كچەكە بلۆك دەكەن” لە بانگەوازەكەدا وا نووسراوە.

داوا دەكەن كە رێنوێنی كچەكان بكەن تا نەكەونە داوای ئەو كەسانەی دوور لە هەموو بەهایەكی ئەخلاقی و ئاینی هەڵدەستن بە فریودانی كچی خەڵك لەبەرانبەر بەدەستهێنانی پارە و زانیاری كەسی.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *