ئەمشەو چوار سەرۆكایەتییەكەی عێراق لەبارەی داماڵینی چەكەوە كۆ دەبنەوە

بینەر: (1.6K)

هاوكات لەگەڵ ئەو تەنگژە دارایی و ئابوورییەی عێراق بەهۆی داخرانی گەرووی هورمز و كەمبوونەوەی داهاتی فرۆشتنی نەوت و سیولەی پێویست بۆ دابینكردنی مووچە سەری هەڵداوە، وادەی كۆتایی بۆ چەكدارانانی میلیشیاكان لەناو رەتكردنەوەی ئەوان و ئێران نزیك دەبێتەوە، بڕیارە ئەمشەو چوار سەرۆكایەتییەكەی عێراق لە بەغدا تاوتوێی دۆسیەی داماڵینی چەك بكەن.

بەپێی سەرچاوەكان، كۆبوونەوەی ئەمشەوی چوار سەرۆكایەتیەیكەی عێراق سەرنج دەخاتە سەر دوو دۆسیەی گرنگ، داماڵینی چەك و بەردەوامبوونی رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و نەبوونی هیچ هێڵێكی سوور لە راوەدوونانی تۆمەتباران بە گەندەڵی لە هەر پێگەیەكی حكوومەتی یان سیاسیدا بن، جیا لەوە كۆبوونەوەكە تاوتوێی دۆسیەی ئابووری و تەنگژەی مەترسیداری دارایی دەكات كە عێراق پێیدا تێپەڕ دەبێت.

شایەنی باسە ئێستە جیا لە گوشارە ناوخۆییەكان و هەڕەشەی میلیشیا و هێزە سیاسییەكان لەسەر حكوومەتی عێراق سەبارەت بە هەردوو هەڵمەتی داماڵینی چەك و رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی، ئێران و ئەمەریكاش لە دوو هەڵوێستی دژ بەیەك لەسەر خەتن، بۆیە ئێستە حكوومەتی عێراق لە هەڵوێستێكی سەختدایە و پێویستە بڕیارێكی چارەنووسساز لەوبارەوە بدات.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *