ئێران: هیچ دانوستانێكمان لەگەڵ ئەمەریكا نییە

بینەر: (103)

وەزارەتی دەرەوەی ئێران دووپاتی كردەوە كە ئێستە هیچ جۆرە دانوستانێكیان لەگەڵ ئەمەریكا نییە و تەنیا لەبارەی میكانیزمەكانی تێپەڕبوونی كەشتییەكان بە گەرووی هورمز و ئیدارەدانی لەگەڵ عومان دانوستان دەكەن.

ئیسماعیل بەقائی گوتەبێژ بە ناوی وەزارەتی دەرەوەی ئێران گوتی، ئێستە هیچ جۆرە دانوستانێكمان لەگەڵ ئەمەریكا نییە و تەنیا لەبارەی گەرووی هورمزەوە لەگەڵ عومان دانوستان دەكەین، هاوكات گەیشتن بە رێككەوتن لەگەڵ عومانیش بەس نییە بۆ كردنەوەی گەرووی هورمز، چونكە هەرچەند كارە دوژمنكارەكانی ئەمەریكا بەردەوام بێت، دۆخەكە وەك خۆی بەردەوامە.

ئەوە لەوكاتەی ئەمڕۆ دووشەم دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا رای گەیاند كە ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەم گەڕێكی تری دانوستانی ئێران و ئەمەریكا دەست پێ دەكات، لە دوای هەڵپەساردنی هێرشێكی فرەوانی سوپای ئەمەریكا بۆ سەر تاران كە سەرۆكی ئەمەریكا بە گەیشتنی خێرا بە رێككەوتنی مەرجدار كرد، دووپاتی كردەوە، دیارە كە ئێرانییەكان نایانەوێ هێرشیان بكرێتە سەر و بە قەبارەی هێرشەكەیان دەزانی، ئێستە دانوستانیان لەگەڵ دەكەین و ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەم دەست پێ دەكات.

ترەمپ ئاشكرای كرد كە بە نیازی جێبەجیبَكردنی گەورەترین هێرش بوون لەوەتەی دووەم جەنگی جیهانی بۆ سەر ئێران، بەڵام رێككەوتنم پێ باشتر بوو لە هێرشەكە و رێككەوتن لەبارەی جگەرووی هورمزەوە هەیە و لەبارەی بەرنامەی ئەتۆمیی ئێرانیش رێك دەكەوین.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *