سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵای ئێران ئاشكرای كرد، كه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌ستی به نه‌رمی نواندن كردووه به‌رانبه‌ر به‌وه‌ی ڕێ به ئێران بدرێ كه چالاكی ناوكی بۆ بواری ئاشتی به‌شێوه‌ی سنووردار و له ژێر سه‌رپه‌رشتی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ناوكی هه‌بێت.
ئه‌و سه‌رچاوه باڵایه‌ی ئێران بۆ ڕۆیته‌رز دووپاتی له‌وه كردووه‌ته‌وه، جیا له‌وه‌ی ڕێ به ئێران ده‌درێ، كه به‌رنامه‌ی ناوكی سنووردار و چاودێریكراوی بۆ بواری ئاشتی هه‌بێت، هاوكات ئه‌مه‌ریكا ڕه‌زامه‌ندی داوه كه چاره‌كێكی ئه‌و پاره و سه‌رمایه‌ی ئێران كه له بانكه‌كانی وڵاتانی ڕۆژئاوا بلۆككراون، به ته‌واوی ئازاد بكات و بیگه‌ڕێنێته‌وه بۆ ئێران، ئه‌مه‌یش به گوێره‌ی خشته‌یه‌كی كاتی ده‌بێ و هه‌نگاو به هه‌نگاو جێبه‌جێ ده‌كرێن.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌یشی دووپات كرده‌وه، كه ئێران دووباره داوای له واشنتن كردووه كه سه‌ره‌تا جه‌نگ كۆتایی پێ بهێنرێن و گه‌رووی هورمز بكرێته‌وه و گه‌مارۆی ده‌ریایی هه‌ڵبگیرێت، دواتر له‌سه‌ر هه‌موو دۆسیه‌كان ده‌توانن گفتوگۆ و دانوستان بكه‌ن.
هاوكات دوێنێ دووشه‌م میدیاكانی ئێران بڵاویان كرده‌وه، كه واشنتن به هه‌ڵگرتنی سزا و گه‌مارۆكانی سه‌ر نه‌وتی ئێرانیش به‌هه‌مانشێوه ڕازی بووه، به‌ڵام له به‌رانبه‌ر چی تا ئێسته ئه‌مه ڕوون نییه.
















Leave a Reply