ئیسماعیل قائانی گەیشتە بەغدا

بینەر: (851)

ئەمشەو دووشەم 10ی ئابی 2026، ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی ئێران، بە سەرۆکایەتیی شاندێکی باڵای سەربازی و تەناهی گەیشتە بەغدا. بەپێی زانیارییەکان، قائانی لەگەڵ سەرکردەکانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی و گرووپە چەکدارەکان کۆبووەتەوە و دوو دۆسیەی سەرەکیی تاوتوێ کردووە: دۆسیەی چەکی گرووپە چەکدارەکان لە عێراق و ئەگەری ڕێگەدان بە عێراق بۆ هەناردەکردنی نەوتەکەی لە ڕێگەی گەرووی هورمزەوە.

سەرچاوەیەک ئاشکرای کردووە، قائانی لە سەردانە ڕانەگەیەنراوەکەیدا، زنجیرەیەک کۆبوونەوەی لەگەڵ هەندێک لە بەرپرسانی عێراق لە سەرکردەکانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی، لەگەڵ سەرکردەکانی گرووپە چەکدارەکان، لە نێویاندا هادی عامری، ئەنجام داوە.

دۆسیەی گرووپە چەکدارەکان بە یەکێک لە هەستیارترین دۆسیەکانی بەردەم حكوومەتی عێراق دادەنرێت، بەتایبەتی کە 30ی ئەیلوول وەک دوا وادە دیاری کراوە بۆ سنووردارکردنی چەک بە دەستی دامەزراوە فەرمییەکانەوە. پێشتریش، هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت هۆشداریی دابوو کە هەر چالاکییەکی چەکداری لە دوای ئەو وادەیەوە بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی تێکدانی ئاسایش مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت، و بەهۆیەوە هێزە ئەمنییەکان خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *