میدیاكان بڵاویان كرده‌وه، كه دره‌نگانی شه‌وی رابردوو فڕۆكه‌ی جه‌نگی نه‌ناسراو بۆردمانی فڕۆكه‌خانه‌یه‌كی سه‌ربازی سووریایان له باكوری ڕۆژئاوای وڵاته‌كه كردووه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، چوار جار بۆردمانی ڕێڕه‌وی فڕینی فڕۆكه‌كان له فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌ربازی ئه‌بوزهوری سه‌ربازی له نزیك شاری ئیدلب كراوه، كه نزیكه له سنووری توركیاوه.
هه‌رچه‌نده تا ئێسته به فه‌رمی پشتڕاستی ئه‌وه نه‌كراوه‌ته‌وه، كه كێ به‌رپرسیار و ئه‌نجامده‌ری ئه‌و بۆردمانه‌یه، به‌ڵام میدیا عه‌ره‌بییه‌كان ئیسرائیل به‌و بۆردمانكردنانه تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن.
ئیسرائیل ده‌یه‌وێ ڕێگری له فره‌وانی هه‌ژموونی توركیا له سووریا بكات، بۆیه پێشتر چه‌ندان جار بۆردمانی ئه‌و هێزانه‌ی كردووه كه له‌لایه‌ن توركیاوه پشتیوانی ده‌كرێن.
له ئادار/مارسی ئه‌مساڵه‌وه ئه‌مه یه‌كه‌مجاره كه ئیسرائیل هێرش بكاته سه‌ر سووریا و بۆردمانی ئه‌و وڵاته بكات.
















Leave a Reply