بینەر:
(1.2K)
ماڵپه‌ڕى ئیره‌م نیوزى ئیماراتى ئاشكراى ده‌كات له كاتێكدا ئه‌مه‌ریكا هێڵى سوورى داناوه بۆ ئه‌وه‌ى وه‌زاره‌ته سیادییه‌كان به میلیشیاكان نه‌درێت، لایه‌نه شیعه‌كانى سه‌ربه ئێران چاویان بڕیوه‌ته سه‌ر وه‌زاره‌تى نه‌وت و كاره‌با و ده‌سته‌ى ده‌روازه سنوورییه‌كان و دۆسیه‌ى حه‌شدى شه‌عبى.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م سێى كانوونى یه‌كه‌م، ماڵپه‌ڕى ئیره‌م نیوز ئاشكراى كردووه له كۆبوونه‌وه داخراوه‌كانى به‌رپرسانى ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى عێراق دووپاتى ئه‌وه كراوه‌ته‌وه نابێت وه‌زاره‌ته سیادییه‌كان به میلیشیاكانى عێراق بدرێت. هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌وه‌یش كراوه ئه‌گه‌ر ئه‌م داوایه جێبه‌جێ نه‌بێت ئه‌وا ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا بایكۆتى حكوومه‌تى عێراق ده‌كه‌ن، به كرداریش هاوكارى دارایى و سه‌ربازى و وه‌به‌رهێنان راده‌گرن.
















Leave a Reply