به‌رپرسێكی باڵا له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئاشكرای كرد، كه وه‌زاره‌ته‌كه‌یان ده‌ست ده‌كات به كشاندنه‌وه‌ی كارمه‌نده نا سه‌ره‌كییه‌كان و ئه‌ندامانی ماڵباته‌كانیان له باڵوێزخانه‌ی وڵاته‌كه‌یان له به‌یرووتی پایته‌ختی لبنان، سه‌رچاوه‌یه‌كیش ده‌ڵێ 50 كارمه‌ند ڕه‌وانه‌ی واشنتن كراونه‌ته‌وه، ئه‌مه‌یش هاوكاته له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی گرژییه‌كان و مه‌ترسی هه‌ڵگیرسانی جه‌نگ له‌گه‌ڵ ئێران.
ئه‌و به‌رپرسه باڵایه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێ بۆ “ڕۆیته‌رز” گوتوویه‌تی، به به‌رده‌وامی هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ دۆخی ته‌ناهی ناوچه‌كه ده‌كرێ و به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنانه ڕێوشوێن ده‌گرینه‌به‌ر بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كارمه‌ندانمان له باڵوێزخانه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و نزیك له ئێران.
زیاتر گوتی، تا ئێسته‌یش كاروباره‌كانی باڵوێزخانه‌كه‌مان له به‌یرووت بێ كێشه و به ئاماده‌یی كارمه‌نده سه‌ره‌كییه‌كان به‌ڕێوه ده‌برێت و كێشه‌یه‌كی ئه‌وتۆی نییه، به‌ڵام كشانه‌وه‌ی ئه‌و كارمه‌ندانه ڕێوشوێنێكی كاتییه بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی سه‌لامه‌تی ئه‌وان و پاراستنی تواناكانی خۆمانه بۆ كاركردن و یارمه‌تیدانی هاووڵاتییانی تری ئه‌مه‌ریكا.















Leave a Reply