میدیاكانی ئێران بڵاویان كرده‌وه، كه به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌م ئاگر له چه‌ندان كه‌شتی بازرگانی ئێران له كه‌ناراوه‌كانی به‌نده‌ری دایرجنووبی ئێران به‌رز ده‌بێته‌وه و تا ئێسته‌یش هۆكاری ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه دیار نییه.
ئاژانسی میهری نیوچه فه‌رمی له هه‌واڵێكی به په‌له بڵاوی كرده‌وه، كه چه‌ندان كه‌شتی له به‌نده‌ری دایرجنووبی ئێران ئاگریان لێ به‌رز ده‌بێته‌وه و تیمه‌كانی ئاگر كوژێنه‌وه گه‌یشتوونه‌ته شوێنه‌كه و خه‌ریكی دامركاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه و رزگاركردنی كه‌شتییه‌كانن.
ئاماژه‌ی داوه، كه تا ئێسته هۆكاری ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه نه‌زانراوه. ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه دوێنێ ئێران په‌لاماری ئیماراتی دا و به‌هۆی هێرشكردنه سه‌ر كه‌شتییه‌كی كۆریای باشووریش، ئاگر و دووكه‌ڵ له كه‌شتییه‌كه به‌رز بوونه‌وه و ئه‌مه‌ریكایش هه‌ڕه‌شه‌ی تۆڵه‌كردنه‌وه له ئێران ده‌دات، ئه‌گه‌ری زۆر ئاگر كه‌وتنه‌وه له كه‌شتییه لهنگهرگرتووهكانی ئێران له به‌نده‌رێكی ئه‌و وڵاته به‌هۆی هێرش و په‌لاماری ئه‌مه‌ریكاوه بێت. دوێنێ دووشه‌م به فه‌رمانی تره‌مپ هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به به‌شداری 15 هه‌زار سه‌رباز و 100 فڕۆكه‌ی جه‌نگی و كه‌شتی جه‌نگی ده‌ستیان به ئۆپراسیۆنی رزگاركردنی كه‌شتییه گیرخواردووه‌كان له گه‌رووی هورمز كرد، له به‌رانبه‌ردا ئێران ئه‌مه‌ی به شكاندنی ئاگربه‌ست ڕاگه‌یاند و به به‌له‌می بچووك هێرشی كرده سه‌ر كه‌شتییه‌كان و به درۆن و مووشه‌كیش په‌لاماری ئیماراتی دا.
















Leave a Reply