یەكێتی جیهانیی زانایانی ئیسلامی داوای وەستانی هێرشەكانی سەر هەرێمی كوردستان دەكات

بینەر: (1.6K)

سەركۆنەكردنی هێرشە درۆنییەكانی سەر نووسینگەی تایبەتی مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان و شوێنی حەوانەوەی بەرپرسی ئاژانسی پاراستن بەردەوامە، ئەمڕۆ د. عەلی قەرداغی سەرۆكی یەكێتی جیهانیی زانایانی ئیسلامی سەركۆنەی هێرشەكانی هەولێری كرد و داوای وەستانی هێرشەكان و رێزگرتنی لە سەروەریی عێراق و ئاسایشی هەرێمی كوردستانی كرد.

قەرەداغی گوتی، لەوكاتەی ناوچەكەمان پێویستیی بە هێوربوونەوەیە، ناوە ناوە ئێران هێرش دەكاتە سەر وڵاتانی دراوسێ و بێ گوێدانە سەروەریی وڵاتانی ئیسلامی و ئاسایشی گەلەكانیان و سەقامگیرییان، وەك چۆن پێشتر و ئێستەش سەركۆنەی كارە دوژمنكارییەكانی ئەمەریكا و ئیسرائیلمان كرد، سەركۆنەی ئەو جۆرە كارانەی ئێران دەكەین، بەتایبەتی ئەو دەستدرێژییە مەترسیدارەی هەرێمی كوردستانی كردە ئامانج، هێرشە درۆنییەكانی سەر نووسینگەی تایبەتی مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان لەناو جەرگەی هەولێر.

قەرەداغی دووپاتی كردەوە كە ئەو جۆرە دەستدرێژییانە پەرەسەندنی مەترسیدار و قبووڵنەكراون، پێشێلكاریی سەروەریی عێراق و ئاسایشی هەرێمی كوردستان و سەقامگیریەكەین، لەگەڵ پرەنسیپی دراەوسێتی باش ناگونجێن، بۆیە داوا لە ئێران دەكەین بەپەلە ئەو دەستدرێژییانە بۆ سە وڵاتانی دراوسێ بوەستێنێت، رێز لە سەروەریی عێراق و هەرێمی كوردستان بگرێت.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *