هاوپەیمانی عەزم سەركۆنەی هێرشە درۆنییەكانی سەر هەولێر دەكات

بینەر: (810)

سەركۆنەكردنی هێرشە درۆنییەكانی سەر نووسینگەی تایبەتی مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان و شوێنی حەوانەوەی بەرپرسی ئاژانسی پاراستن بەردەوامە، هاوپەیمانی عەزم سەركۆنەی هێرشەكانی كرد دووپاتی كردەوە كە پاراستنی سەروەریی عێراق و ئاسایش و سەقامگیرییەكەی ئەركێكی لەپێشینەی نیشتمانییە.

بەپێی بەیاننامەیەكی هاوپەیمانیەتەكە، هاوپەیمانی عەزم سەركۆنەی هێرشەكانی سەر نووسینگەی تایبەتی مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و شوێنی حەوانەوەی بەرپرسی ئاژانسی پاراستن لە هەرێم دەكات، دووپاتی كردەوە كە ئەو جۆرە رووداوانە بەهۆی كاریگەرییان لەسەر ئاسایش و سەقامگیری مایەی نیگەرانین.

روونی كردەوە، پێویستە لەسەر بنەمای ئەنجامی لێكۆڵینەوەی لایەنی پێوەندیدار مامەڵە لەگەڵ رووداوەكە بكرێت، دووپاتی كردەوە كە ئاسایشی هەرێمی كوردستان بەشێكی دانەبڕاوە لە ئاسایشی عێراق و مامەڵەكردن لەگەڵ ئەو جۆرە رووداوانە پێویستیی بە هاوئاهەنگییەكی تەواوە لە نێوان دامەزراوە فیدراڵی و تایبەتمەندییەكانی هەرێم بۆ گەیشتن بە راستی رووداوەكە و دیاریكردنی بەرپرسیارەتییەكان لە چوارچێوەیەكی یاساییدا.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *